ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه 2021.7.4، ئومێد خۆشناو، پاریزگاری هه‌ولێر، به‌مه‌به‌ستی له‌نزیكه ئاگاداربوون له‌به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كانی نۆژه‌نكردنه‌وه و دروستكردنه‌وه‌ى شوێنى كاسبكارانی بازاڕی میللى سه‌یداوه كه به‌رله‌ماوه‌یه‌ك به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه شوێنه‌كه‌یان سوتا و به‌فه‌رمان و ڕاسپارده‌ی پارێزگارى هه‌ولێر و له‌سه‌ر بودجه‌ی پارێزگا شوێنه‌كانیان بۆ نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه، سه‌ردانی بازاڕه‌كه‌ی كرد و له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانی یه‌ك و ئه‌ندازیارى سه‌رپه‌رشتیار نۆژه‌نكردنه‌وه پێشوازی لێكرا.
له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا پارێزگارى هه‌ولێر، دوای ئه‌وه‌ی له‌نزیكه‌وه له‌چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كانی كۆڵییه‌وه، له‌لایه‌ن كاسبكاران و ئه‌نجومه‌نى بازاڕه‌كه زۆر سوپاسی پارێزگاری هه‌ولێریانكرد بۆ ئه‌و كۆمه‌ك و هاوكاری و یارمه‌تیدانه‌ی پێشكهشكهشیانكرد بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شوێنه‌كانیان، له‌لایه‌ن خۆیه‌وه پارێزگارى هه‌ولێر، ڕایگه‌یاند: "ئێوه كه‌س و كاری ئێمه‌ن، ئێمه‌ش به‌ئه‌ركی سه‌رشانی خۆمان ده‌زانین هاوكاری و یارمه‌تیتان بده‌ین".
جێگه‌ی باسه، پێش ماوه‌یه‌ك شوێنى به‌شێك له كاسبكارانی بازاڕی سه‌یداوه‌ی شاری هه‌ولێر كه به‌شێوه‌ی مێز و كه‌پری دار دروستكرابوو به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه (64) شوێن به‌ته‌واوه‌تی سوتاو و به‌شیكی زۆرى كاسبكارانی ئه‌و بازاڕه زهرمهندبوون، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی به‌هۆی دوكه‌ڵ و پاشماوه‌ى ئاگره‌كه‌ش ژماره‌یه‌ك دوكان نزيك له‌وان زیانیان پێگه‌یشت، هه‌ر دوای ڕووداوه‌كه ڕاسته‌وخۆ له‌سه‌ر فه‌رمان و ڕاسپارده‌ی به‌ڕێز پارێزگاری هه‌ولێر و له‌سه‌ر بودجه‌ی پارێزگا، بڕیاردرا شوێنه‌كه‌یان بۆ نۆژه‌نبكرێته‌وه و باشتر له‌جاران مێز و كه‌پره‌كانیان بۆ دروستبكرێته‌وه، هه‌روه‌ها قه‌ره‌بووی هه‌موو ئه‌و دوكانانه‌ش بكرێته‌وه كه به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه زیانیان به‌ركه‌وتبوو، وابریاره له‌منزیكانه كۆتایی به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شوێنه‌كه بهێنرێت و كاسبكارانی بازاڕه‌كه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر شوێن و كار‌و كه‌سابه‌تی خۆیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.