رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ بڵاوی كردهوه: رۆژی یهكشهمه 4 ى 7 ى 2021 ، كچێكی تهمهن 16 ساڵ له كرماشان بهناوی شەکیبا بەختیار، بە پاساوی نامووس بە دەستی باوکی و لێدانی چەندین چەقۆ، کوژرا.
بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار كه بهههنگاوی راگهیاندووه، شەکیبا بە هۆی ئەوەی درەنگ لە بازاڕەوە هاتووەتە ماڵەوە لە لایەن باوکییەوە کە ناوی شاپوور بەختیارە لێیدراوە و پاشان چەندین جار دراوەتە بەر چەقۆ و کوژراوە.
بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ن ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتای ساڵی 2021هوه تا ئێستاكه 9 ژن و کچ لە شارەکانی کوردستان کوژراون کە هەشت کەسیان بە دەستی کەسانی نزیکی بنەماڵەکەیان بووە. هەروەها دوو کەس لەو نۆ کەسەش بە پاساوی نامووس کوژراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.