ئاشتی کۆچەر بەڕێوبەری ئاسایشی رۆژئاوای دیجلە بەرپرسیارییەتی لقی 17ـی پارتی شنگال وەردەگرێت.
ئاشتی کۆچەر رایگهیاند: 'بە بڕیاری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی كوردستان ئەمرۆ بە شانازیەوە بەرپرسیارییەتی لقی 17ـێ شنگالی پارتی دیموکراتی کوردستان وەردەگرم لە شوێنی برای خۆشەویستم قادر قاچاخ.
ئاشتی کۆچەرئاماژهی بۆ ئهوهشكرد : ئەمرۆ بە ئامادەبوونی شاندێکی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕێوڕهسمی وەرگرتنی ئەم بەرپرسیارییەتییە وەردەگرم.
ئاشتی کۆچەر، بەرێوبەری ئاسایشی رۆژئاوایی دیجلە بووهو چەندین پۆستی حزبی و حکوومی وەرگرتووه و یەکێکیش بوو لە پێشمەرگە و تێکۆشەرەکانی شەڕی دژی داعشدا و لە ئازادکردنی شنگال و رۆژئاوایی دیجلەش هاوشانی پێشمەرگەکان ڕۆڵێکی گەورەی گێراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.