Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 16:28

ئه‌ردۆغان سه‌ردانی دیاربه‌کر ده‌کات

کوردستان TV
100%


سه‌رۆككۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند كه‌ رۆژی هه‌ینی له‌ چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی پێشتر ئاماده‌كراودا سه‌ردانی شاری دیاربه‌كر ده‌كات.
ئه‌ردۆغان له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و سه‌ردانه‌یدا به‌شداری له‌ رێوه‌ڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی به‌ كۆمه‌ڵی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ك ده‌كات.
هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ نوێنه‌ران و كارمه‌ندانی ده‌زگاكانی حكوومه‌ت و رێكخراوه‌ مه‌ده‌نییه‌كان و خه‌ڵكیش كۆ ده‌بێته‌وه‌. ئه‌ردۆغان هه‌ر له‌و سه‌ردانه‌یدا گوتارێك پێشكه‌ش ده‌كات.
جێگای ئاماژه‌ پێكردنه‌ كه‌ به‌ر له‌ هه‌ڵبژارنه‌ هه‌رێمییه‌كانی 2019 ئه‌ردۆغان بۆ به‌شداریكردن له‌ هه‌ڵمه‌تی پڕۆپاگه‌نده‌ سه‌ردانی دیاربه‌كری كردبوو و له‌وساوه‌ تا ئه‌مڕۆ سه‌ردانی شاره‌كه‌ی نه‌كردووه‌ و ئه‌مه‌ یه‌كه‌م سه‌ردانی ده‌بێت.
ئه‌رده‌لان گۆران
 

كوردستان TV

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.