Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 12:59

بەشی دووەمی هاوکارییە پزیشکییەکانی ئاژانسی جایکای ژاپۆنی گەیشتە هەرێم

کوردستان TV
#7
100%

وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێم سوپاس و ستایشی ئەو هەڵوێستەی وڵاتی  یابان و قونسڵگەری و ئاژانسی جایکای کرد بۆ ئەو پاڵپستی و دابینکردنەی پێداوستی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەکان.

ئه‌مرۆ بەشی دووەمی هاوكارییە پزیشكییەكانی ئاژانسی جایكای ژاپۆنی گەیشتە هەرێمی كوردستان و دواتر لە مەراسمێكدا هاوکاری و  پێداویستیە پزیشکی و خۆپارێزی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا پێشکەش بە وەزارەتی تەندروستی کرا  و دابەشكرا بەسەر دامودەزگا تەندروستیەکان .

هەر لە مەراسیمەكەدا دكتۆر سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی کرد لە (ئاراکاوا میکیهیرۆ) کونسڵی گشتی وڵاتی ژاپۆنی سوپاس و ستایشی ئەو هەڵوێستەی وڵاتی ژاپۆنی و كونسڵگەری و ئاژانسی جایکای کرد بۆ ئەو پاڵپستی و دابینکردنەی پێداوستی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەکان.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.