لە بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی وەزارەتی پێشمەرگە تاوتوێی بە ئەلیکترۆنی کردنی موچە کرا.
لە چوارچێوەی پرۆسەی چاکسازی لەناو هێزەکانی پێشمەرگەدا، تیمی راوێژکارانی سەربازی وڵاتی هۆڵەندا لەگەڵ (تیمەکانی بەئەلیکترۆنی کردنی مووچە) و (یەک یەکەی ژمێریاری) و (ئیدارە ودامەزراندن)ی وەزارەتی پێشمەرگە کۆبۆوە.
ئهمرۆ دووشهممه بەسەرپەرشتی عەمیدی ئەندازیار نەبەز سەڵاح، کۆڵۆنێڵ یانهوڤ بە جیا لەگەڵ هەر یەک لە (تیمەکانی بە ئەلیکترۆنی کردنی مووچە)، (یەک یەکەی ژمێریاری) و (پرۆژەی ئیدارە ودامەزراندن ( تجنید ))ی وەزارەتی پێشمەرگە کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، تیمی بە ئەلیکترۆنی کردنی مووچە رایگەیاند: کە لە مانگی 6ەوە دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە دەستیکردۆتەوە بە دابەش کردنی مووچە بە شێوەی چەک، کە ماویەک بوو بەهۆی پەتای کۆرۆناوە ئەو پرۆسەیە راگیرابوو، هەروەها پێشنیارکرا، کە تیمی (یەک یەکەی ژمێریاری) بۆ وەزارەت رۆڵی خۆ ببینێ لە پرۆسەی یەکخستنی هێزەکان و یەکە ژمێریاریەکانیان.
لەلایەکی ترەوە، پێشنیار کرا، کە (بەڕێوەبەرایەتی گشتی تاکەکان وخۆبەخشەکان) بە هەماهەنگی لەگەڵ تیمی (ئیدارە ودامەزراندن) رۆڵی خۆیان ببینن لە کاتی یەکخستنی هێزەکانی 70 و 80، بۆ ئەو مەبەستە میکانیزم وئالیەتی پێویست برەخسێنن.
لای خۆیەوە، عمیدی ئەندازیار نەبەز صلاح بەڕێوەبەری چاکسازی سوپاسی هەوڵ و پاڵپشتیەکانی عقید یان وراوێژکارانی هاوپەیمانانی کرد، ئامادەیی خۆی و بەرێوەبەرایەتی چاکسازی و تیمەکانی چاکسازیشی پیشاندا، کە هەوڵ و کۆششی زیاتر بدەن، بۆ بەرەوپێشبردنی بەرنامەکانی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.