لە ژمارەیەک شاری ئێران، بچڕانی کارەبا پرۆتێستۆ کرا کە ماوەیەکە بەردەوامە و کاریگەری نەرێنیی لەسەر ژیانی هاووڵاتییان دروست کردووە.
لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە سەرانسەری ئێران بچڕانی کارەبا روو دەدات و لە هەندێک شوێن پێنج بۆ شەش کاتژمێر دەخایەنێت کە ئەوەیش کاردانەوەی خەڵکی لێکەوتووەتەوە.
لەمبارەیەوە ئاژانسی هەواڵیی خوێندکارانی ئێرانی (ISNA) بڵاویکردەوە کە لە شارۆچکەکانی کوردکۆی، بەندەر گەز، بەندەر تورکمان و ئاکالە سەربە پارێزگای گوڵستان و شارۆچکەکانی بابولسەر، قایمشەهر ئامول سەربە پارێزگای مەزەندەران هاووڵاتییان لەبەردەم فەرمانگەکانی کارەبادا گردبوونەوە و پچڕانی کارەبایان پرۆتێستۆ کرد.
گرووپێک لە خۆپیشاندەران کە لەبەردەم فەرمانگەی کارەبای باشووری تارانی پایتەخت گردبوونەوە، داوایان کرد وەزیری رێگا و شارسازی، محەمەد ئیسلامی دەست لەکار بکێشێتەوە.
لەو دیمەنانەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیدا بڵاوکراونەتەوە، ئەوە دەبینرێت کە لە ناوچەی سەعادەت ئاباد باکووری تاران دروشمی دژبە عەلی خامنەیی و رژێم دەگوترێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.