هه‌رچه‌نده هه‌ر نه‌خۆشخانه‌و ڕێنمایی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته‌و هه‌ندێ نه‌خۆشخانه یه‌كسه‌ر دوای له دایكبوون منداڵه‌كه ئه‌شۆرن، به‌ڵام به‌پێی زانست باش نیه یه‌كسه‌ر دوای له دایكبوون منداڵ بشۆرێت، له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه‌ی خواره‌وه:
۱- منداڵ كه له دایك ئه‌بێت مادده‌یه‌كی سپی به پێستیه‌وه‌یه‌تی پێی ئه‌ڵێن ڤێرنیكس، كه ئه‌م مادده‌یه سوودی زۆره له‌وانه سیسته‌می به‌رگری له‌ش زیاد ئه‌كات، پێست به نه‌رمی ئه‌هێڵێته‌وه، وه هه‌روه‌ها ناهێڵێت گه‌رمی له‌شی منداڵه‌كه به فیڕۆ بڕوات.
۲-پێویسته منداڵه‌كه له‌دایكیه‌وه نزیك بێت له سه‌ره‌تای له دایكبووندا بۆ ئه‌وه‌ی له شیرخواردن و بۆنی دایك و ده‌نگی دایك بێ به‌ش نه‌بێت به‌هۆی شۆردن.
۳- شۆردن ئه‌بێته هۆی دابه‌زینی پله‌ی گه‌رمی له‌شی منداڵه‌كه بۆیه باشترین شوێن سنگی دایكی منداڵه‌كه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی به جێگیری بمێنێته‌وه.
٤-زوو شۆردن ئه‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی هۆڕمۆنه‌كانی قه‌له‌قی و به‌رزبوونه‌وه‌ی لێدانی دڵ و په‌ستانی خوێن و نزم بوونه‌وه‌ی شه‌كری خوێن.
٥-پێویسته شۆردنه‌كه دایك یان باوكی منداڵه‌كه ئه‌نجامی بدات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه هه‌ست به ئاسایش ئه‌كات به ئاماده‌بوونی ئه‌وان له كاتی شۆردنه‌كه.
بۆیه باشتره شۆردنی منداڵه‌كه بۆ چه‌ند كاتژمێرێك یان ڕۆژێك دواتر بكرێت، وه پێویسته به ئاوێك بشۆرێت نابێت سارد بێت، وه نابێت زۆر گه‌رم بێت كه زیان به منداڵه‌كه بگه‌یه‌نێت، پێویسته یه‌كه‌مجار ئاوه‌سارده‌كه بكه‌یته‌وه و دواتر به ئاوه گه‌رمه‌كه تێكه‌ڵی بكه‌یت، وه دڵنیا بیت به تێكه‌ڵبوونی ته‌واوی ئاوه‌كه و تاقی بكه‌یته‌وه به‌ده‌ستی خۆت و دڵنیابوون له گونجانی ئاوه‌كه ئینجا به‌كاری بهێنیت.
نابێ ژووری حه‌مامه‌كه سارد بێت و ئه‌بێت ده‌رگاو په‌نجه‌ره‌كه دابخرێت چونكه تازه له‌دایكبوو به ئاسانی گه‌رمی له ده‌ست ئه‌دات.
نابێ شۆردنی مانگی سه‌ره‌تا به‌تایبه‌تی شۆردنی یه‌كه‌مجار له 5 بۆ 10 ده‌قیقه زیاتر بخایه‌نێت.
له هه‌فته‌ی یه‌كه‌مدا باشتره ته‌نها ئاو به‌كاربهێنین یان باشتره كه‌مێك له شامپۆیه‌كی تایبه‌ت كه پێی ئه‌ڵێن ئیمۆلیه‌نت بكه‌ینه ناو ئاوه‌كه بۆئه‌وه‌ی پێستی ووشك نه‌بێته‌وه.
ئه‌گه‌ر ناوكه‌كه‌ی فڕێ نه‌دابوو پێویسته جوان وشكی بكه‌ینه‌وه دوای حه‌مام كردن.
له هه‌فته‌كانی سه‌ره‌تای ته‌مه‌نیدا پێویسته هه‌فته‌ی 2 بۆ 3 جار بشۆرێت نه‌ك هه‌موو ڕۆژێك چونكه ئه‌بێته هۆی وشكبوونه‌وه‌ی پێست.
د. پشده‌ر عه‌بدوڵا ئیسماعیل- پزیشكی پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.