بەگوێرهی ههواڵێكی ماڵپەڕى سکاى نیوز، دامەزراوەى نێودەوڵەتى بۆ ووزەى ئەتۆمى رایگەیاندووە بەوەى کە ئێران بە شێوەیەکى کردارى دەستیکردووە بە بەرهەمهێنانى کانزاى یۆرانیۆمى چڕ بە رێژەى 20%. ئەمەش، وەکو هەنگاوێک کە دەتوانێت یارمەتیبدات بۆ دروستکردنى چەکى ئەتۆمى. هاوکات، چەند وڵاتێکى ئەوروپیش هۆشداریان داوە سەبارەت بەم هەنگاوەى ئێران و گوتویانە کە دەبێتە هەڕەشە بۆسەر گفتوگۆکانى زیندوکردنەوەى رێککەوتنە ئەتۆمییەکەى ساڵى 2015.
هاوکات، ئەم هەنگاوانەى ئێران بۆتە هۆکارى رەخنەلێگرتن لەلایەن ئەمریکاوە و بە هەنگاوێکى بەرەو دواوەى لە قەڵەمداوە. بەڵام، تاران گوتویەتى کە ئامانج لە بەرهەمهێنانى کانزای یۆرانیۆمى پیتێندراو بە رێژەى 20%، بەرهەمهێنانى وەزیە بۆ وێستگەکانى توێژینەوە.
لەم بارەیەشەوە، چەند بەرپرسێکى ئەمریکى و ئەوروپی ئەوەیان راگەیاندووە، ئەم هەنگاوەى ئێران دەبێتە هۆکارى ئاڵۆزبوون و رەنگە گفتوگۆ ناڕاستەوخۆکانى نێوان واشنتۆن و تاران هەڵبوەشێنێتەوە، کە ئامانجى ئەوەیە هەردوو وڵات بگەڕێنێتەوە بۆ پابەندبوون بە رێکەوتنە ئەتۆمییەکە کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى پێشووی ئەمریکا لێی کشایەوە.
ئەمریکا و ئەوروپا هۆشداری بهئێران دهدهن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.