Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 04:21

نرخی به‌رمیلێک نه‌وتی خاوی برێنت گەیشتە 75 دۆلار و 11 سەنت

کوردستان TV
100%

لە بازاڕەکانی جیهاندا، بەرمیلێک خاوی برێنت بە 75 دۆلار و 11 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

دوێنێ نرخی بەرمیلێک خاوی برێنت گەیشتە 77 دۆلار و 84 سەنت و رۆژەکەی بە 74 دۆلار و 53 سەنت تەواو کرد.

کاتژمێر 10:03ی ئەمڕۆ، نرخەکان بەڕێژەی سەدا 0،78 بەرزبوونەوەیان بەخۆوەبینی و بەرمیلێک خاوی برێنت بە 75 دۆلار و 11 سەنت فرۆشرا.

هاوکات بەرمیلێک خاوی رۆژئاوای تێکساس بە 74 دۆلار و 3 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

کۆبوونەوەکەی پێرێی وەزیرانی رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپیک) و وڵاتانی دەرەوەی رێکخراوەکە (ئۆپیک +)، بەهۆی نەگەیشتنە رێککەوتنی وڵاتانی ئەندام هەڵوەشایەوە و ئەمەش وای کرد نرخی نەوت بەخێرایی بەرزببێتەوە.

هەروەها نەگەیشتنە ئەنجامی کۆبوونەوەکە، نیگەرانی کەمبوونەوەی خستنەڕووی زیاتر کردووە و ئەمەش وای کردووە نرخی نەوت بەرزببێتەوە.

دوێنێ نرخی بەرمیلێک خاوی برێنت لە تشرینی یەکەمی 2018وە تا ئێستا و نرخی بەمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساس لە تشرینی دووەمی 20214وە تا ئێستا بەرزترین نرخیان تۆمار کرد.

بەهۆی ناجێگیری بازاڕی نەوت پێدەچێت ئەمڕۆ، نرخەکان دابەزینی لەناکاو بەخۆیانەوە ببینن.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.