Erbil 38°C چوارشەممە 27 ئایار 07:08

بزووتنەوەی ئیسلامی تێکدانی ئەمن و ئاسایشی هەرێمی کوردستان رەتدەکاتەوە

کوردستان TV
100%


وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی لە راگەیاندراوێکی رۆژنامەوانیدا هێرشەکەی شەوی رابردووی سەر فرۆکەخانەی هەولێر ئیدانە دەکات و دەشڵێت: تێکدانی ئارامی هەولێر جێگەی نیگەرانیە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ۷ی تەمووزی۲۰۲۱ د. عه‌بدوڵڵا وەرتی، وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی لە راگەیاندراوێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکردووە  هێرشە موشکیەکەی سەرشاری هەولێر ئیدانەو مەحکوم دەکەین و تێکدانی رەوشی ئارامی هاوڵاتیانی هەولێرو کوردستان مایەی نیگەرانیەو بەئامانج گرتنی شاری هەولێر کارێکی تیکدەرانەیە.
ئەوەشی خستۆتەڕوو: ئیمە لەبزووتنەوەی ئیسلامی کورستان هەر هەوڵێکی گێرەشێوێنی بۆتێکدانی ئەمن وئاسایشی خەڵکی کوردسان ڕەتدەکەینەوە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.