Erbil 38°C پێنجشەممە 19 شوبات 22:22

بنکەى سەربازی عەین یٔەسەد بە 4 مووشەک کرایە یٔامانج

کوردستان TV
100%

بەپێی میدیا ناوخۆییەکانى عێراق، جارێکى تر بنکەی سەربازیى عەین ئەسەد لە پارێزگاى ئەنبار بە مووشەک کرایە ئامانج. 
سەرچاوە میدیاییەکان ئاشکرایان کرد کە ئەو مووشەکانە لەسەر ئۆتۆمبێلێکەوە هاوێژراون و لەپاش هاویشتنی چەند مووشەکێکیش ئۆتۆمبێلەکە سووتاوە. ئەوەشیان ئاشکرا کرد، چوار مووشەک کەوتوونەتە ناو بنکەی سەربازیى عەین ئەسەدەوە. 
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانەکانی ئەو هێرشەوە ئاشکرا نەکراوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.