Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 21:24

کتێبی (هندەک نێرگز ژ چانتکێ من) چاپ و بڵاوکرایەوە

کوردستان TV
100%

کتێبی (هندەک نێرگز ژ چانتکێ من) چاپ و بڵاوکرایەوە، کتێبە لە کۆمەڵێک شیعری گۆرانی و کۆمەڵێک سروودی نیشتیمانی و نەتەوەیی و زانستی پێکدێت.

کتێبی (هندەک نێرگز ژ چانتکێ من) لەنووسینی دکتۆر ئازاد عەبدوڵڵا چاپ و بڵاوکرایەوە  دیزاینی کتێبەکەش لەلایەن هەکار فندییەوە دیزاینی بۆ کراوە، لە لێدوانێکی تایبەت بە ماڵپەری کوردستان تیڤی نووسەری کتێبەکە رایگەیاند: ئەو کتێبە لە کۆمەڵێک شیعری گۆرانی و کۆمەڵێک سروودی نیشتیمانی و نەتەوەیی و زانستی  پێکدێت و زۆربەی شیعرەکانی ئەو کتێبە پێشتر لەلایەن هونەرمەندان ( عەبدولواحید زاخۆیی و هەژار محەمەد عەلی و لوقمان دۆسکی و موفەق گۆران و شڤان گەرماڤی و سالم ئیبراهیم و لوقمان رێکانی و جەمال وەرمێلی و ساڵح عەبدولواحید و کاروان سیڤۆ)ـەوە کراونەتە گۆرانی و دەنگدانەوەی باشیان هەبووە.

نووسه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد گورانییەکان تا ئێستاش لە سەر زاری خەڵک به نەمری ماونەتەوە و  هونەرمەندانیش بە بەردەوامی دەیڵێنەوە، لە بەناوبانگترین شیعرەکانی ئەو کتێبە ( مخابن، برێسە تەفنێ ئەڤینێ ، دێ تە هێلم دەلالا من، یا دیاره  چاڤێن تە، بەسه دونیا ، بگرنژە ، هەوارە هەوار ، ئەرێ توو ، لورین ، راستە چاڤی ژی د ئاخڤن ، دلێت مە ئێک دوو ڤیا)یه‌.

كوردستان TV

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.