ئه‌مڕۆ سوپای ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند: كه له سه‌ددا نه‌وه‌دی پرۆسه‌ی كشانه‌وه‌یان له ئه‌فغانستان ته‌واوكردووه.
له‌و باره‌وه فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا دووپاتی كرده‌وه كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به فه‌رمی حه‌وت بنكه‌ی سه‌ربازی ڕاده‌ستی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌فغانستان كردووه‌ته‌وه.
پێشتر له دووی ئه‌م مانگه‌دا به‌رپرسێكی ئه‌مریكی له بواری به‌رگریدا ڕایگه‌یاندبوو كه هێزه‌كانی ئه‌مریكا و هێزه‌كانی په‌یمانی ناتۆ بنكه‌ی سه‌ره‌كی ئاسمانییان له ئه‌فغانستان چۆڵ كردووه كه بنكه‌ی ئاسمانیی باگرامه‌و هه‌موو هێزه‌كان ئه‌و بنكه‌یه‌یان به‌جێ هێشتووه ئه‌مه‌یش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه هێزه بیانییه‌كان به‌م نزیكانه به ته‌واوه‌تی له‌و وڵاته ده‌كشێنه‌وه.
له‌و چوارچێوه‌یشدا كۆشكی سپی پێشتر ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه كۆشكی سپی پابه‌نده له كاتی دیاریكراودا هێزه‌كانی له ئه‌فغانستان بكشێنێته‌وه‌و هیچ گۆڕانكارییه‌ك له‌و كاته دیاریكراوه‌دا ناكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.