باره‌گای بارزانی له دوو په‌یامدا سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی حجی سادق قهشیوری و خانه‌واده‌ی سه‌عید ئیبراهیم گه‌ردی ده‌كات.
په‌یامی سه‌ره‌خۆشی باره‌گای بارزانی بۆ خانه‌واده‌ی حجی سادق قهشیوری
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان
به‌ڕێزان، له خانه‌واده و كه‌سوكاری حجی سادق قهیشیوری
به‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی پێشمه‌رگه و كه‌سایه‌تی كوردپه‌روه‌ر و دڵسۆز(حجی سادق قهیشیوری)مان بیست.
پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده نیشتیمانپه‌روه‌ره‌كه‌تان و ته‌واوی خزم و كه‌سوكار و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.
له خودای گه‌وره داواكارین دڵنه‌وایی و ئارامی به خانه‌واده و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت و گیانی خوالێخۆشبوو حجی سادق به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.
انا لله وانا الیە را‌جعون
بارەگای بارزانی
7ـى7ـى2021
په‌یامی سه‌ره‌خۆشی باره‌گای بارزانی بۆ خانه‌واده‌ی سه‌عید ئیبراهیم گه‌ردی
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان
به‌ڕێزان له خانه‌واده‌ی سه‌عید ئیبراهیم گه‌ردی
به‌داخێكی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی دڵسۆزی شۆرشی ئهیلوول و گوڵان (سه‌عید ئیبراهیم گه‌ردی) باوكی په‌رله‌مانتاری كوردستان(حه‌سیبه گه‌ردی)مان بیست.
پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌تان و ته‌واوی كه‌سوكار و خزم و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.
له خودای گه‌وره داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو كاكه سه‌عید به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، دڵنه‌وایی و ئارامی به‌خانه‌واده و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.
انا لله وانا الیە را‌جعون
بارەگای بارزانی
7ـى7ـى2021
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.