سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق هه‌ندێك له ورده‌كاری وتووێژه‌كانی نێوان كازمی و حوسێن تائیب سه‌رۆكی هه‌واڵگری پاسدارانی ئێرانی ئاشكراكرد.
سه‌رچاوه‌كه ڕوونی كرده‌وه كه تائیب شه‌وی ڕابردوو له‌گه‌ڵ شاندێكی گه‌وره‌دا گه‌یشته نووسینگه‌ی كازمی و له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كازمی په‌یامێكی له باره‌ی گرووپه چه‌كداره‌كانی لایه‌نگری ئێران و ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌یانكه‌نه سه‌ر نێرده دیپلۆماسی و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له عیراق گه‌یانده تائیب.
سه‌رچاوه‌كه له زمانی كازمییه‌وه ئه‌وه‌ی گواسته‌وه كه ئه‌و بۆردومان و هێرشانه‌ی ئه‌و گرووپانه ئه‌نجامیان ده‌ده‌ن كار له ڕێڕه‌وی به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونی وتووێژه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران و خشته‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عیراق ده‌كه‌ن.
ئه‌و سه‌رچاوه ده‌ڵێت سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق به سه‌رۆكی هه‌واڵگری پاسدارانی ئێرانی ڕاگه‌یاند كه پێویسته ئه‌و گرووپانه ئه‌و هێرشانه ڕابگرن ئه‌گه‌ر به هه‌ماهه‌نگی نێوان پاسداران و ئه‌و گرووپانه ئه‌نجام ده‌درێن.
كازمی ئه‌وه‌یشی پێ گوتووه كه ئه‌و هێرشانه هێرشی تیرۆریستین و به‌ره‌نگاربوونه‌وه نین.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كردووه كه تائیب به كازمی ڕاگه‌یاندووه كه ئه‌و هێرشانه پێوه‌ندی به هێزی پاسداران و ئه‌و گرووپانه‌وه نییه كه هه‌ماهه‌نگییان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن.
هاوكات به كازمی ڕاگه‌یاندووه كه تاران له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نییه ئه‌و هێرشانه بكرێن و بڕوای وایه كه ده‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی وتووێژه‌كانی نێوان تاران و واشنتن بگه‌نه ڕێگه‌یه‌كی بنبه‌ست.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.