كاتژمێر یه‌كى پاشنێوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 8-7-2021، به‌سه‌رۆكایه‌تیی د.ڕێواز فایق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و ئاماده‌بوونی د.هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و مونا نه‌بی قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره (18)ى ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم له‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی بڕگه‌ی یه‌كه‌مى تاكه‌خاڵی به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنه‌كه، پێشنیاز‌و پڕۆژەیاسای هەمواری یەکەمی ماف و ئیمتیازاتی کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت ژمارە (22)ی ساڵی 2011 لەهەرێمی کوردستان، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كاروبارى یاسایی و لیژنه‌ی كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تی و داكۆكیكردن له‌مافی مرۆڤ، راپۆرتی ده‌نگدانی تایبه‌ت به‌ڕه‌چاوكردن و جێكردنه‌وه‌ى سه‌رجه‌می ئه‌و سه‌رنج و تێبینی و پێشنیازانه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌ندامانى په‌رله‌مانه‌وه له‌دانیشتنی پێشووتردا له‌كاتی خوێندنه‌وه‌ى دووه‌می پێشنیاز‌و پڕۆژەیاساكه خرابوونه‌ڕوو، دوای ئه‌وه‌ى سه‌رجه‌مى ئه‌و پێشنیازانه‌ى كه‌بۆ هه‌ر ماده‌یه‌ك له‌ماده‌كانی پێشنیاز‌و پڕۆژەیاساكه به‌پێشنیازى لیژنه‌ی هاوبه‌شیشه‌وه كه‌هه‌بوون، به‌ناوونیشان و هۆكاره‌كانی ده‌رچوواندنی به‌جیا خرانه ده‌نگدانه‌وه‌و په‌سندكران، پاشان كۆی یاساكه خرایه ده‌نگدانه‌وه‌و به‌ده‌نگی (81) ئه‌ندامی په‌رله‌مان په‌سندكرا، به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه سه‌رۆكی په‌رله‌مان ڕایگه‌یاند: "پیرۆزبایی له‌خۆمان و گه‌لی كوردستان و سه‌رجه‌م كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت و كورته‌باڵاكان ده‌كه‌ین".
یاسای هەمواری یەکەمی ماف و ئیمتیازاتی کەمئەندامان و خاوەن پێداویستی تایبەت و كورته‌باڵاكان ژمارە (22)ی ساڵی 2011 لەهەرێمی کوردستان، له (16) مادده‌و هۆیه‌كانی ده‌رچوواندنی پێكهاتووه، مه‌به‌ست لهدهرچوواندنیشی گونجاندنی ماف و ئیمتیازاتی كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت و كورتهباڵاكانه له‌گه‌ڵ ستاندارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ڕه‌خساندنی هه‌لی كار‌و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریی گونجاوه له‌گه‌ڵ دۆخی گوزه‌ران و ژیانی تایبه‌تییان و مسۆگه‌ركردنی مافه‌كانیان له‌بواره‌كانی ته‌ندروستی، كۆمه‌ڵایه‌تی، په‌روه‌رده‌یی و نه‌هێشتنی جیاكارى له‌به‌رامبه‌ریان و ئه‌و كه‌موكورتییانه‌ی له‌جێبه‌جێكردنی یاسای ژماره (22)ى ساڵی دا2011 دا هه‌یه.
به‌پێی بڕگه‌ی دووه‌مى تاكه‌خاڵی به‌رنامه‌ی كاریش، پڕۆژەیاسای بەرکارکردنی یاسای رەسمی پولی ئیتیحادى ژمارە (71)ی ساڵی 2012 لەهەرێمی کوردستان، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كاروبارى یاسایی و لیژنه‌ی دارایی و كاروبارى ئابوورى، ڕاپۆرتی لیژنه‌ی هاوبه‌ش به‌ڕه‌چاوكردن و جێكردنه‌وه‌ى سه‌رجه‌می ئه‌و سه‌رنج و تێبینی و پێشنیازانه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌ندامانى په‌رله‌مانه‌وه له‌دانیشتنی پێشووتردا له‌كاتی خوێندنه‌وه‌ى دووه‌می پڕۆژەیاساكه خرابوونه‌ڕوو، دوای ئه‌وه‌ى سه‌رجه‌مى ئه‌و پێشنیازانه‌ى كه‌بۆ هه‌ر ماده‌یه‌ك له‌ماده‌كانی پڕۆژەیاساكه به‌پێشنیازى لیژنه‌ی هاوبه‌شیشه‌وه كه‌هه‌بوون، به‌ناوونیشان و هۆیه‌كانی ده‌رچوواندنی به‌جیا خرانه ده‌نگدانه‌وه‌و په‌سندكران، پاشان كۆی یاسا هه‌مواركراوه‌كه خرایه ده‌نگدانه‌وه‌و به‌ده‌نگی (67) ئه‌ندامی په‌رله‌مان په‌سندكراو به‌وبۆنه‌یه‌وه د.هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان كهسهرۆكایهتیی ئه‌و به‌شه‌ی دانیشتنه‌كه‌ی ده‌كرد پیرۆزبایی له‌گه‌لی كوردستان كرد.
به‌پێی بڕگه‌ی سێیه‌م و كۆتایی تاكه‌خاڵی به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنه‌كه‌ش، پڕۆژەیاسای بەرکارکردن و هەمواری یاسای وەبەرهێنانی پیشەسازی هەردوو کەرتی تایبەت و تێکەڵاو ژمارە (20)ى ساڵی 1998ی هەموارکراو، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كاروبارى یاسایی و لیژنه‌ی وزه‌و سامانه‌سرووشتییه‌كان و پیشه‌سازی و بازرگانی و لیژنه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و وه‌به‌رهێنان، ڕاپۆرتی لیژنه‌ی هاوبه‌ش به‌ڕه‌چاوكردن و جێكردنه‌وه‌ى سه‌رجه‌می ئه‌و سه‌رنج و تێبینی و پێشنیازانه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌ندامانى په‌رله‌مانه‌وه له‌دانیشتنی پێشووتردا له‌كاتی خوێندنه‌وه‌ى دووه‌می پڕۆژەیاساكه خرابوونه‌ڕوو، دوای ئه‌وه‌ى سه‌رجه‌مى ئه‌و پێشنیازانه‌ى كه‌بۆ هه‌ر ماده‌یه‌ك له‌ماده‌كانی پڕۆژەیاساكه به‌پێشنیازى لیژنه‌ی هاوبه‌شیشه‌وه كه‌هه‌بوون، به‌ناوونیشان و هۆكاره‌كانی ده‌رچوواندنی به‌جیا خرانه ده‌نگدانه‌وه‌و په‌سندكران، پاشان كۆی یاساكه هه‌مواركراوه‌كه خرایه ده‌نگدانه‌وه‌و به‌ده‌نگی (72) ئه‌ندامی په‌رله‌مان په‌سندكرا.
به‌مجۆره د.هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان كهسهرۆكایهتیی دانیشتنه‌كه‌ی ده‌كرد كۆتایی به‌دانیشتنه‌كه هێنا.
پڕۆژە یاسای هەمواری یەکەمی یاسای ماف و ئیمتیازاتی کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت ده‌نگی له‌سه‌ر درا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.