Erbil 38°C چوارشەممە 27 ئایار 10:22

فەڕەنسا: هێرشەکان پابەندبوونمان بە سەقامگیری هەرێمی کوردستان زیاتر دەکات

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ پێنجشەممە 8 -7-2021، وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا سەرکۆنەی هێرشە بەردەوامەکانی میلیشیاكان بۆ سەر هەرێمی کوردستان و عێراق کرد و لە راگەیاندراوێکدا رایگەیاند: زیادبوونی هێرشەکان لە دژی پێگە دیپلۆماسی و بنکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش کارێکی قەبووڵ کراو نییە.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا راشیده‌گه‌ێنێت: بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەم کردەوانە کە تێکدەری سەقامگیرییە و ئاسایشی هەموو عێراقییەکان لاواز دەکات، پابەندبوونی فەڕەنسا بە سەقامگیری هەرێمی کوردستان و سەروەری عێراق زیاتر دەکات.
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.