Erbil 38°C چوارشەممە 27 ئایار 10:21

حکوومه‌تی هه‌رێم زیاتر لە 4 ملیاردینار بۆپارکى هەوارى شار و شەقامى بازنەیى مەلیک مەحمود خەرج دەکات

کوردستان TV
100%


وەزارەتى دارایى ئابورى حکومەتى هەرێمی كوردستان برى زیاتر لە چوار ملیار دینار بۆ پارکى هەوارى شار و شەقامى بازنەیى مەلیک مەحمود و بلوارى رێگاى سلێمانى - تاسڵوجە خەرج دەکات.

وەزارەتى دارایى و ئابورى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە نوسراوێکدا کە ئاراستەى وەزارەتى شارەوانى و گەشت و گوزارى کردوە، رەزامەندى نیشانداوە لەسەر خەرجکردنى بڕى چوار ملیار و 527 ملیۆن و 454.500 دینار بۆ بەرێوەبردن و چاکسازى لە بلوارەکانى شەقامەکانى پارکى هەوارى شار و بلوارەکانى شەقامى بازنەیى مەلیک مەحمود و بلوارى ڕێگاى سلێمانى – تاسلوجە.

بەپێى ئەو نوسراوەكه‌، بڕى دوو ملیار و 247 ملیۆن و 540 هەزار و 760 دینار بۆ بەڕێوەبردن و چاکسازى بلوارەکانى شەقامى پارکى هەوارى شار و بڕى یەک ملیار و 402 ملیۆن و 527 هەزار و 525 دینار بۆ بلوارەکانى شەقامى بازنەیى مەلیک مەحمود و بڕى 877 ملیۆن و 286 هەزار و 235 دینار بۆ بلوارەکانى رێگاى سلێمانى - تاسڵوجە تەرخان کراوە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.