Erbil 38°C دووشەممە 06 کانوونی دووەم 05:43

یه‌کێتی په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی هێرشه‌ مووشه‌کیه‌که‌ی سه‌ر فڕۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێر ئیدانه‌ ده‌کات

کوردستان TV
#7
100%

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا یه‌كێتی په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی هێرشى مووشه‌كى و فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر به‌ كارێكی ترسنۆكانه‌ و تیرۆرستی ناو ده‌بات و به‌توندی شه‌رمه‌زار ده‌كات و جه‌خت له‌سه‌ر پشتیوانی خۆی بۆ هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌كاته‌وه‌.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا كه‌ واژووی سه‌قر غه‌باش، سه‌رۆكی یه‌كێتی په‌رله‌مانی عه‌ره‌بیی به‌سه‌ره‌وه‌یه‌، هاتووه‌: به‌ناوی یه‌كێتی په‌رله‌مانی عه‌ره‌بییه‌وه‌ هێرشی مووشه‌كی و فڕۆكه‌ بێ فڕۆكه‌وانه‌كانی تیرۆرستی و ترسنۆكانه‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر له‌ هه‌رێمی كوردستان شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین.

هه‌روه‌ها جه‌خت كراوه‌ته‌وه‌، به‌وپه‌ڕی نیگه‌رانی و تووڕه‌ییه‌وه‌، یه‌كێتی په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی به‌دواداچوونی بۆ هه‌واڵی هێرشی سته‌مكارانه‌ی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی مینڕێژكراو و مووشه‌كه‌كانی شه‌وی سێشه‌ممه‌ بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر له‌ هه‌رێمی كوردستان كردووه‌، كه‌ سوپاس بۆ خودا جگه‌ له‌ زیانێكی كه‌می ماددی هیچ زیانێكی گیانیی به‌دواوه‌ نه‌بوو.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌، یه‌كێتی په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی دووباره‌ به‌ توندی ئه‌و هێرشانه‌ ره‌ت ده‌كاته‌وه‌ و هه‌موو جۆره‌ شێوازێكی توندوتیژی و توندڕه‌وی شه‌رمه‌زار ده‌كات، جا پاڵنه‌ر و پاساوی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و هێرشانه‌ هه‌رچییه‌ك بێت و هه‌ر جۆره‌ كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆرستی و خراپه‌كاری ئیدانه‌ ده‌كه‌ین، كه‌ دامه‌زراوه‌ مه‌ده‌نییه‌كان و كه‌رته‌كانی بووژانه‌وه‌ له‌ هه‌ر شوێنێك بكه‌نه‌ ئامانج.

یه‌كێتییه‌كه‌مان ئاماده‌یی خۆی بۆ وه‌ستان له‌گه‌ڵ كۆماری عێراق و هه‌رێمی كوردستان دووپات ده‌كاته‌وه‌ و جه‌خت له‌سه‌ر پشتیوانی خۆی بۆ برا عێراقییه‌كان له‌ جه‌نگی دژ به‌ تیرۆر و گرووپه‌ تیرۆرستییه‌كان ده‌كاته‌وه‌ و پاڵپشتی له‌ هه‌موو رێكارێكی حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ین، كه‌ له‌پێناو رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ ده‌گرێته‌ به‌ر، كه‌ ده‌یانه‌وێت ده‌ست بۆ ئاسایش و سه‌روه‌ری عێراق درێژ بكه‌ن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن ده‌ست بخه‌نه‌ كاروباری ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌، به‌مه‌به‌ستی نانه‌وه‌ی پشێوی و تێكدانی سه‌قامگیری، هه‌وره‌ها جه‌خت له‌سه‌ر توانای عێراق و گه‌له‌كه‌ی بۆ شكست هێنان به‌ هه‌موو ئه‌و پیلانگێڕییانه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ ئامانجیان ئه‌وه‌یه‌ كۆسپ بخه‌نه‌ به‌رده‌م بونیادنانه‌وه‌ و گه‌شه‌كردنی عێراق.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.