چه‌ند رێنماییه‌كی گرنگ بۆ چۆنییه‌تی به‌كارهێنانی ده‌رمان
ئه‌گه‌ر له‌ده‌رمانخانه پێتوترا ده‌رمانه‌كه:
رۆژی یه‌ك جار بخۆ: واته : له 24 كاتژمێرده‌رمانه‌كه بخۆ
رۆژی دووجار واته : هه‌ر 12 كاتژمێرێك ده‌رمانه‌كه ده‌خورێت.
رۆژی سێ جار واته : هه‌ر 8 كاژمێرێك ده‌رمانه‌كه ده‌خورێت.
پێش نان بیخۆ :
واته : ده‌رمانه‌كه به 30 خوله‌ك پێش نان خواردن بخۆ نه‌وه‌ك خوله‌كێك پێش نان بیخۆی .
پاش نان بیخۆ :
واته : ده‌رمانه‌كه 5- 10 خوله‌ك دوای نان بیخۆ
ڤیتامینه‌كان: به تێری بخۆ یان له‌گه‌ل نان خواردن بیخۆ.
له‌كاتی خواردنی حه‌ب زیاتر له گلاسێك ئاو بخۆره‌وه و به‌وشكی هه‌رگیز حه‌ب مه‌خۆ بۆ پاراستنی گه‌ده..
ژێده‌ر- دكتۆری ئۆنلاین
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.