Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 10:49

کۆڵبەرێکی دیکه‌ بە تەقەی سوپای پاسداران کوژرا

کوردستان TV
#7
100%

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكرده‌وه‌ کۆڵبەرێک کە باوکی سێ منداڵە لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی ئورمیە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپای پاسداران کوژرا.

ڕۆژی هەینی رێككه‌وتی 9/7/2021  هێزەکانی سوپای پاسداران لە دۆڵی “بنار” هەڵکەوتوو لە ناوچەی مەرگەوەری ئورمیە تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و لەئاکامی ئەو دەستڕێژەدا کۆڵبەرێک بە ناوی (عەبدولعەزیز حاجی پوور) تەمەن 43 ساڵ گیانی لە دەست داوە.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ده‌ڵێت: عەبدولعەزیز حاجی پوور، باوکی سێ منداڵ و خەڵکی گوندی (چریک ئاوا) سەر بە ناوچەی مەرگەوەری ئورمیەیە.

تەرمی ئەو کۆڵبەرە ڕەوانەی پزیشکی دادی ئورمیە کراوە و هەتا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.

hengaw.net

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.