Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 10:54

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای هاوپەیمانیی عەزم دەکات

کوردستان TV
#7
100%

له‌ دیدارێكی سه‌رۆك بارزانی  و شاندێكی باڵای هاوپەیمانیی عەزم، هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق و تەحەددیاتی ئەمنی و سیاسیی بەردەم عێراق ئاڵوگۆڕ.

ڕۆژی شەممە 10ـی تەممووزی 2021 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی باڵای هاوپەیمانیی عەزم بە سەرۆكایەتیی خەمیس خەنجەر كرد، لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و دوایین پێشهات و گۆڕانكارییەكانی عێراق و ناوچەكە تاوتوێ كرا.

هەر لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق و تەحەددیاتی ئەمنی و سیاسیی بەردەم عێراق ئاڵوگۆڕ كرا و هەردوولا جەختیان لە بایەخی سەقامگیریی عێراق و پێویستیی هەماهەنگیی لایەنەكان بۆ تێپەڕاندنی كۆسپ و گرفتەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق كردەوە.

serok

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.