پڕۆژەی قیرتاوکردنی رێگای بانی بنۆک لە بناری سورێن سەر بە پارێزگای ھەڵەبجە تەواوکرا، کە لهسهر راسپاردهی سهرۆكایهتی ئهنجوومهنی وهزیران بڕیاری جێبەجێ کردنی درابوو.
ئەمڕۆش شهممه لە رێورەسمێکدا بەئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردنی سلێمانی و بەڕێوەبەری چاککردن و پاراستنی رێگاوبانی سلێمانی و بەڕێوەبەری رێگاوبانی ھەڵەبجەو بەڕێوەبەری ناحیەی خورماڵ رێگاکە کرایەوە.
پڕۆژەکە لەچوارچێوەی کارە خزمەتگوزارییەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردنە لەسەرتاسەری ھەرێمی کوردستان، کە بریتییە لە رێگایەک بەدرێژی چوار کیلۆمەتر و سێ سەد مەتر و نزیکەی 12 لۆفەی تێدایەو گوژمەی پڕۆژەکەش زیاتر لە 340 ملیۆن دینارە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.