Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 08:49

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی ھاوپەیمانی عەزم دەکات

کوردستان TV
#7
100%

له‌ دیدارێكی سەرۆکی حکومەتی هەرێم و شاندێكی گشتیی (المشروع العربی) هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تاووتوێ کرا.

ئەمڕۆ شەممە 10 ی تەمووزی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە خەمیس خەنجەر ئەمینداری گشتیی ( المشروع العربی )  و سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم کرد.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی گشتی سیاسی و ئەمنی عێراق و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و گرنگیی چارەسەرکردنی بنەڕەتی کێشەکان کرا لە سەر بنەمای دەستوور.

لەتەوەرێكی دیکەی كۆبوونەوەكەدا، هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تاووتوێ کرا و جەخت لەوە کرایەوە کە پێویستە هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد بێت و ماف و خواستی سەرجەم پێكهاتەكانی عێراق دەستەبەر بکات .

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.