Erbil 38°C شەممە 04 کانوونی دووەم 02:37

مونا قاوەچی: له‌م کابینه‌یه‌ دەستکەوتی باش بۆ خەڵکی کوردستان به‌ده‌ستهاتووه‌

کوردستان TV
#7
100%

مونا قاوەچی رایگه‌یاند: وەزیرەکان وایانلێهاتووە لە هەفتەی ئەگەر دوو جار نەهاتبن یەک جار هاتوونەتە پەرلەمان.

مونا قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: مه‌سرور بارزانی نییه‌ت و ئامانجی كوردستانی بۆ جیهان خسته‌ ڕوو، كه‌ ئاشتی و رێككه‌وتنی ده‌وێت، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامه‌كه‌ی گه‌یانده‌ خه‌ڵك، كه‌ له‌ به‌غداوه‌ عه‌قڵیه‌تێك هه‌یه‌ ڕێككه‌وتن ناكات، جیا له‌وه‌ش، مه‌سرور بارزانی توانی بۆ جیهانی بسه‌لمێنێت، كه‌ مافی پێكهاته‌كانی له‌ كابینه‌ی حكوومه‌ت داوه‌.

مونا قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان له‌ لێدوانێكیدا بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: کۆی گشتی پڕۆژە و پێشنیازە یاساکان لەم خولەی پەرلەمانی کوردستان 16 پڕۆژە یاسا هاتوونەتە پەرلەمانی کوردستان لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان پەسەندکراوە و بە کۆی گشتی پێشنیاز و یاسا و بڕیارەکان 44 بوون واتا کۆی گشتی ئێستا 15 یاسامان هەیە لە پەرلەمانی کوردستان و 32 بڕیار لە لایەن پەرلەمانی کوردستان پەسەند کراون. نزیکەی 450 پرسیار ئاراستەی سەرۆکی حکومەت کراوە و لە دانیشتنێکی تایبەتدا لەلایەن فڕاکسیۆنە جیاجیاکانی دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن 100 پرسیار ئاراستەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت و شاندە یاوەرەکەی کراون، لە کۆی گشتی 2512 پرسیاری پەرلەمانتاران 2166 وەڵام لە لایەن وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دراونەتەوە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد بەشێک لە وەزیرەکان وایانلێهاتووە لە هەفتەی ئەگەر دوو جار نەهاتبن یەک جار هاتوونەتە پەرلەمان.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد سەرەرای ئەوەش لەبەر ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانی دارایی و سیاسی وەکو پەرلەمان و حکومەت نەمانتوانیوە لەئاست چاوەڕوانی خەڵکدا بین و هەروەها بەهۆی هاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا پەرلەمان بۆ چەند مانگێک پەکخرا و سەرەدانی مەیدانی نەدەکرا، بەڵام دەستکەوتی باش بۆ خەڵکی کوردستان گەڕاوەتەوە ئەویش یاسای چاکسازیە کە پەسەندکراوە، لە یاسای چاکسازیشدا نەهێشتنی دوو موچەیی و بنبڕکردنی بندیوار و کەمکردنەوەی داهات و خەرجیەکان و بنەبڕکردنی گەندەڵیە، بەڵام پێویستی بە هەنگاو هەنگاوە.

سەبارەت بەوەی کە پەرلەمانی کوردستان هیچ کاربەدەست و بەرپرسێک یان کەسێکی سزاداوە لەسەر گەندەڵی، لەوبارەیەوە سکرتێری پەرلەمان رایگه‌یاندووه‌ یەکێک کە تۆمەتی گەندەڵی دەخاتەپاڵ کەسێک دەبێت بە داتا و بە زانیاری وردەوە بیخاتەڕوو تاکو ئێمەش وەکو پەرلەمانی کوردستان کە هەر کاتێک ئەم سکاڵایە ئاراستەی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کرابێت ئێمەش سکاڵاکە بۆ داواکاری گشتی دەنێرین لەوێ هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت و هەر کەیسێکیش بەپێی پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان کە لەدەستی دادگابێت پەرلەمانی کوردستان ناتوانێت لێکۆڵینەوە بکات.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.