Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 08:20

عێراق رۆڵی پێشمەرگە لە ئازادکردنی شاری موسڵ بەرزدەنرخێنێت

کوردستان TV
#7
100%

وەزارەتی بەرگریی عێراق لە یادی چوارساڵەی ئازادكردنی موسڵ لە دەست تیرۆریستانی داعش رۆڵی هێزە ئەمنی و سەربازییە عێراقییەكان و هێزەكانی پێشمەرگە لەو سەركەوتنە بەرزدەنرخێنێت.  

وەزارەتی بەرگریی عێراق ‌لە بەیاننامەیەكدا له‌ زاری جومعه‌ عناد سه‌عدون وه‌زیری به‌رگری عێراق رایگەیاندوە، موسڵ دوای ئەوەی بۆ ماوەی سێ ساڵ لە لایەن داعشەوە داگیركرابوو، لەسەر دەستی سوپای عێراق و دەزگای دژە تیرۆری عێراقی و هێزی پێشمەرگە ئازادكراوە.

وەزیری بەرگری روونیشیكردەوە، لەو بۆنەیەدا، دەستخۆشی لە تەواوی ئەو هێزانە دەكەین، كە رۆڵی گرنگیان هەبوو لە ئازاد كردنی شاری مووسڵ، بە پاڵپشتی سوپای هاوپەیمانی نێو دەوڵەتی و تەواوی وڵاتانی دۆست.

جەختیشیكردەوە، لەم یادەدا، قوربانیان و شەهیدانی ئازاد كردنی مووسڵ، لە یادەوەریمان دەمێننەوە، كە رۆحی خۆیان پێشكەشی ئازادی و سەربەخۆیی گەلەكەیان كرد، سوپاس و پێزانین بۆ ئەو قارەمانانەی كە برینداربوون، ئەوان لە پێناو چەسپاندنی ئازادی و دادپەروەری لە مووسڵ، ویستیان خۆیان بەخت بكەن، نزا دەكەین بە زووترین كات چاك ببنەوە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.