Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 14:48

بەڵگەى کوشتنى پێنج هەزار و 210 کەسى مەدەنى لەلایەن رژێمى ئەسەدەوە بڵاوکرایەوە

کوردستان TV
100%

ھاوپەیمانی نیشتیمانیی ھێزەکانی شۆرش و ئۆپۆزیسیۆنی سووریا، بەڵگەی بە ناونیشان "Viktorya 300"یان کە کوشتنی پێنج ھەزار و 201 کەسی مەدەنی لە ساڵەکانی2012-2014 لە نەخۆشخانەی سەربازیی عەبدولقادر شەقفە لە حومس، لەلایەن رژێمی ئەسەدەوە ئاشکرادەکات، بڵاوکردەوە.

سەرۆکی ھاوپەیمانی نیشتیمانیی ھێزەکانی شۆرش و ئۆپۆزیسیۆنی سووریا، ناسڕ حەریری، لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە ئیستانبوڵ، بەڵگەی کوشتنی پێنج ھەزار و 210 کەسی مەدەنی لە ساڵەکانی 2012-2014 لەلایەن رژێمی ئەسەدەوە خستەڕوو.

حەریری، ئەوەى راگەیاند کە سەرجەم بەڵگەکان واژۆ و مۆری ئەو پزیشکانەی کە لە پزیشکی دادوەری نەخۆشخانەی سەربازی عەبدولقادر شەقفەی گەڕەکی وەعر لە پارێزگای حومس كاریانكردووە و پارێزگاری ئەو سەردەمەی حومسی لەسەرە.

ناسڕ حەریری، ئاماژەی بەوەش کرد کە لە نێو ئەو کەسانەی کە کوژراون منداڵیش ھەیە و رایگەیاند قوربانییەکان لە گۆڕی بە کۆمەڵی تەل ئەلناسڕ لە لە پارێزگای حومس شاردراونەتەوە.

حەریری، ئەوەشی خستەڕوو کە بۆ لێپێچینەوە لەگەڵ ئەنجامدەرانی ئەم تاوانانە لەگەڵ ئەمریکا، یەکێتی ئەورووپا، بەریتانیا، رێکخراوی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی مافەکانی مرۆڤ، کاری ھاوبەش بەڕێوەدەبەن.

ناسڕ حەریری، جەختی لەوە کردەوە کە ئەم کۆمەڵکوژییەی کە بە بەڵگەوە ئاشکراکراوە تەنھا یەکێکە لەو کۆمەڵکوژییە بەرنامە بۆداڕێژراوەی کە رژێمی ئەسەد لە نەخۆشخانەکان ئەنجامیداون و گوتی: " قەبارەی ئەو کۆمەڵکوژییە بەرنامە بۆداڕێژراوەی رژێمی ئەسەد، کە دە ساڵە ئەنجامیدەدات زۆر لەوە گەورەترە".

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.