ئه‌مرۆ 23-11-2021 بیست و سێ ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی مامۆستای په‌روه‌ردكار ئیبراهیم ئه‌مین باڵدار تێپه‌ر ده‌بێت ، باڵدار 1920-1998 مامۆستای ناوداری په‌روه‌رده‌ی كوردی بوو كه له پێكھاتنی ئه‌لفوبێی ستانداردی كوردی ڕۆلێكی به‌رچاوی ھه‌بووه.
ئیبراھیم ئه‌مین له ساڵی 1920 له سلێمانی له دایكبووه و له‌وێ خوێندنی سه‌ره‌تایی ته‌واوكردووه و پاشان چووه‌ته به‌غدا له قوتابخانه‌ی خانه‌ی مامۆستایانی لادێ. له ڕۆسته‌مییه وه‌رگیراوه و له ھاوینی ساڵی 1940دا خوێندنی ته‌واوكردووه و بڕوانامه‌ی ده‌رچوونی وه‌رگرتووه و له مانگی تشرینی یه‌كه‌می ھه‌ر ئه‌و ساڵه كرا‌و به مامۆستای قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی له پارێزگای سلێمانی و له گه‌لێك شار و دێھاته‌كان مامۆستایی كردووه. له‌و ماوه‌یه‌دا ئه‌لفوبێیه‌كی نوێی بۆ فێركردنی زمانی كوردی داناوه و ده‌ستنووسه‌كه‌ی ناردووه بۆ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی و له‌وێ له‌لایه‌ن لێژنه‌یه‌كی پسپۆڕ په‌سندكراوه و نادراوه بۆ شالیارێتی په‌روه‌رده له به‌غدا (شالیارێتی مه‌عاریف) و پسپۆرانی ئه‌وێ و ڕێكخراوی یونسكۆش په‌سنده‌ی ده‌كه‌ن، ئینجا چاپكردنه‌كه‌ی به‌خۆی ده‌سپێرن.
به‌ر له ته‌واوبوونی چاپه‌كه‌ی ئه‌و ئه‌لفوبێیه نوێیه باڵدار له ساڵی 1950دا گوێزراوه‌ته‌وه بۆ شاری ھه‌ولێر و ئه‌و ئه‌لفوبێیه نوێیه‌ی له ھه‌ولێر وتۆته‌وه، كه له‌سه‌ر ڕێگای ڕسته‌یی ده‌گوترێته‌وه، نه‌ك پشت به ده‌نگی پیت و تاكه وشه ببه‌ستێ.
مامۆستای ئیبراھیم باڵدار ئاره‌زووی ته‌واوكردنی خوێندنی باڵاتری بوو، بۆیه به ھه‌وڵ و كۆششێكی زۆر بڕوانامه‌ی ده‌رچوونی له تاقیكردنه‌وه‌ی گشتی قۆناغی ئاماده‌یی وه‌رگرت و له كۆلێژی بازرگانی و ئابووری له زانكۆی به‌غدا وه‌رگیرا و له ئه‌نجامدا بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی وه‌رگرت و ھه‌ر به ئه‌وه‌نده نه‌وه‌ستا به‌ڵكو ھه‌وڵیدا بچێته ئه‌مه‌ریكا و له سه‌ره‌تای 1960كان بڕوانامه‌ی ماسته‌ری له كۆلیژی سان فرانسیسكۆ له په‌روه‌رده وه‌رگرت و گه‌ڕایه‌وه به‌غدا. مامۆستا باڵدار له دوای كردنه‌وه‌ی زانكۆی سلێمانی و گه‌ڕانه‌وه‌ی له ئه‌مه‌ریكا ده‌كرێته مامۆستا له كۆلیژی ئاداب له‌و زانكۆیه‌دا. كاتێكیش كه ئه‌و زانكۆیه ده‌گوازرێته‌وه بۆ ھه‌ولێر و ناوه‌كه‌ی ده‌كرێته زانكۆی سه‌ڵا‌حه‌ددین ئه‌ویش ھه‌ولێر و له كۆڵێجی ئاداب - به‌شی كوردی ماوه‌یه‌ك وانه ده‌ڵێته‌وه. ئینجا ده‌چێته شاری به‌غدا له زانكۆی موسته‌نسیرییه وانه ده‌ڵێته‌وه.
مامۆستا باڵدار بۆ نووسینی ئه‌لفوبێكه‌ی 36 پیتی به‌كارهێنا، كه به‌شێكی ئه‌و پیتانه له‌داهێنانی خۆی بوون و پێشتر هیچ كه‌سێكی تر به‌كاری نه‌هێنابوون، له‌و كاته‌وه تائێستا هیچ كه‌سێكی تر نه‌یتوانیووه ته‌نها یه‌ك پیتی نوێ بۆ زمانی كوردی زیاد بكات
ئه‌لف و بێی باڵدار بۆ زیاتر له 60 ساڵ سه‌رچاوه‌ی خوێندن و فێربوونی قوتابیان بوو، پتر له 35 جار چاپكراوه‌ته‌وه
شایانی باسه مامۆستای نه‌مر ئیبراھیم باڵدار له ڕۆژی 11-7-1998 له به‌غدا و له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا ژیانی كۆتایی دێت و ته‌رمه‌كه‌ی ده‌بردێته‌وه بۆ سلێمانی له گۆڕستانی گردی سه‌یوان به خاك ده‌سپێردرێ.
به‌رھه‌مه چاپكراوه‌كانی
ئه‌لفوبێی نوێی كوردی - به‌غدا - چاپی یه‌كه‌می 1951 و تاكو ئێستا پتر له 35 جار چاپكراوه‌ته‌وه، 98 لاپه‌ڕه
ئه‌لفوبێ بۆ گه‌وران - به‌غدا - چاپی یه‌كه‌م 1955
الابنیه المدرسیه للمدارس الابتدائیه - به‌غدا 1965
ئا/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.