کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز لە کاتی کۆڵبەری لە یەکێک لە ناوچە سنوورییەکانی شاری بانە بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئهمنییهکانی ئێران کوژرا.
رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ بڵاویكردهوه ، رۆژی 10ی تهمموزی 2021، هێزە ئهمنییهکانی ئێران له سنووری بروێشکانێ بانە تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردوە و کۆڵبەرێک بە ناوی "حامید ئەمینپوور" تەمەن 47 ساڵ کوژراوە.
یەکێک لە نزیکەکانی بنەماڵەی ئەمین پوور بە هەنگاوی راگەیاند: حامید ئەمین پوور کاتژمێر چواری ئێوارەی رۆژی رابردوو تەقەی لێکراوە و چەندین گولـله بەر سکی کەوتووە و ئەمڕۆ یەکشەممە دوای گەڕانێکی زۆر توانیمان تەرمەکەی بدۆزینەوە لە کاتێکدا خوێنێکی زۆری لێ رۆشتبوو.
جێگای ئاماژەیە کە حامید ئەمین پوور خەڵکی سەقز و باوکی شهش منداڵە.
هەمان رۆژ لە سنووری نەنۆڕی بانە دوو کۆڵبەری دیکە بە ناوەکانی موختار شەریفی و میکائیل بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.