Erbil 38°C چوارشەممە 27 ئایار 22:10

وه‌زیری کشتوکاڵ: بەم نزیکانە سەرۆکی حکوومەت بەردی بناغەی پرۆژەی کڕینەوەی گەنمی جووتیارانی دھۆک دادەنێت

کوردستان TV
100%


وەزیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، ھەموو ئامادەكارییەكان بۆ دانانی بەردی بناغەی پرۆژەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران تەواو بووە و بەم نزیكانە، سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، بەردی بناغەكەی دادەنێت .
بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت: لەگەڵ پارێزگاری دھۆك زەویمان بۆ پرۆژەی كڕینەوەی گەنمی جووتیارانی دھۆك دابین كردووە و ھەموو ئامادەكارییەك تەواو بووە، چاوەڕێین بەم نزیكانە مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، لە رێوڕەسمێكدا بەردی بناغەی پرۆژەكە دابنێت.
وەزیری كشتوكاڵ ده‌شڵێت: تا کاتێ پرۆژەكەی دھۆك تەواو دەبێت، لە ھەولێر گەنم لە جووتیارانی دھۆك وەردەگرین.
لەبارەی نرخی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانەوە، بێگەرد تاڵەبانی رایده‌گه‌ێنێت: ئەو نرخانە بۆ گەنمەکان بە جۆرێک دانراون، کە ئەو بەرھەمانەی لە گەنمەكە دروست دەكرێن بە نرخێكی گونجاو بگەنە دەستی ھاووڵاتییان، لەوبارەیەوە ئێمە رەچاوی دۆخی هەموو دانیشتوانی هەرێمی كوردستانمان كردووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.