Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 01:46

سێ پەیامی سەرەخۆشی لە بارەگای بارزانییەوە

کوردستان TV
100%


په‌یامی سه‌ره‌خۆشی باره‌گای بارزانی بۆ خانه‌واده‌ی شه‌هید بورهان ئیسماعیل ئامێدی
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان
به‌ڕێزان له‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكاری شه‌هید بورهان ئیسماعیل ئامێدی
به‌داخێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی دایكی شه‌هید(بورهان ئیسماعیل ئامێدی)مان بیست.
پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی كاكه‌ سادق و سدقی و محه‌مه‌د ده‌كه‌ین به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی دایكی ئازیزتان، هاوبه‌شی خه‌می ئێوه‌ و خانه‌واده‌ تێكۆشه‌ر و كوردپه‌روره‌كه‌تان‌ و كه‌سوكار و خزمانتانین.
له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین گیانی دایكی خوالێخۆشبووتان به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، دڵنه‌وایی و ئارامی به‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.
انا لله وانا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
12ـى7ـى2021
..........……………………..
په‌یامی سه‌ره‌خۆشی باره‌گای بارزانی بۆ به‌ڕێز مامۆستا نه‌جات سه‌عید خه‌یلانی
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان
به‌ڕێز، مامۆستا نه‌جات سه‌عید خه‌یلانی
به‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تی دیاری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ خزمانی خه‌یلانی(مام سه‌عید خه‌یلانی) باوكی به‌ڕێزتانمان بیست.
پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ و كه‌سوكار و ئاشنایانتان و سه‌رجه‌م خزمانی خه‌یلانی ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.
له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین دڵنه‌وایی و ئارامی به‌ به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت و گیانی باوكی خوالێخۆشبووتان به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.
انا لله وانا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
12ـى7ـى2021
......................…………..
په‌یامی سه‌ره‌خۆشی باره‌گای بارزانی بۆ به‌ڕێز به‌شار مشیر ئاغا
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان
به‌ڕێز، كاك به‌شار مشیر ئاغا
به‌داخێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی دایكی به‌ڕێزتانمان بیست.
پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیمان ئاڕاسته‌ی به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ و كه‌سوكار و خزمانی گۆران و ئاشنا و دۆستانتان ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌می به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌تان ده‌زانین.
له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین گیانی دایكی خوالێخۆشبووتان به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، دڵنه‌وایی و ئارامی به‌ به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ و خزمانتان ببه‌خشێت.
انا لله وانا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
12ـى7ـى2021
 

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.