Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 06:37

نرخی بەرمیلێک نه‌وتی خاوی برێنت گەیشتە 75 دۆلار و 44 سەنت

کوردستان TV
100%

دوێنێ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 75 دۆلار و 50 سەنت و رۆژەکەی بە 75 دۆلار و 16 سەنت تەواو کرد.

کاتژمێر 09:19ی بەیانی ئەمڕۆ نرخەکان بە رێژەی سەدا 0،37 هەڵکشانیان بەخۆوەبینی و بەرمیلێک نەوت بە 75 دۆلار و 44 سەنت فڕۆشرایە کڕیاران.

لە هەمان کاتدا بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تەکساس بە 74 دۆلار و 41 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

خێرا بەڕێوەچوونی هەڵمەتەکانی کوتان لە جیهاندا و کۆتاییهێنان بە سنووردار کردنەکان وای کردوە خواست لەسەر نەوت زیاد بکات و ئەمەش بەشێوەیەکی ئەرێنی کاریگەری لەسەر نرخی نەوت دروست کردوە.

لە لایەکی دیکەشەوە نیگەرانییەکان لە جۆری دەلتای ڤایرۆسی کۆرۆنا کە خێراتر بڵاودەبێتەوە، وای کردوە خواست لەسەر نەوت لە مەترسیدابێت و رێگربێت لە بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی نەوت.

تا ئێستاش سیاسەتی رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپیک) و وڵاتانی دەرەوەی رێکخراوەکە (ئۆپیک +) بۆ بەرهەمهێنانی نەوت لە مانگی ئابدا نازاندرێت و ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەر نرخی نەوت دروست کردوە .

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.