Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 08:41

نێچیرڤان بارزانى پێشوازى له‌ عه‌بادى کرد

کوردستان TV
#7
100%

له‌ دیدارێكی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكى هاوپه‌یمانیى نه‌سر، دۆخى سیاسى و ئابووریى و هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عیراق تاوتوێ كرا.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2021/7/14 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ به‌ڕێز حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆكى هاوپه‌یمانیى نه‌سر كرد.

له‌ دیدارێكدا دۆخى سیاسى و ئه‌منى و ئابووریى عیراق تاوتوێ كرا و جه‌ختیان له‌ گرنگیى به‌رده‌وامیى گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و هاریكاریى هه‌موو لایه‌نه‌ عیراقییه‌كان بۆ تێپه‌ڕاندنى قه‌یرانه‌كان و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى وڵات به‌گشتى كرده‌وه‌.

پرۆسه‌ى سیاسى و هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عیراق، مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌كانى تیرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌ بوون.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.