Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 08:38

دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران هاووڵاتیان ئاگادار ده‌کاته‌وه‌ ئەوانەی بە نیازن به‌ ئۆتۆمبێل گه‌شت بکه‌ بۆ ئێران

کوردستان TV
#7
100%

دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ئه‌و هاووڵاتیانه‌ ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ ئەوانەی بە نیازن  بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان سەردانی ئێران بکەن.

ئاگاداری گشت هاووڵاتیان و گەشتیارانی خۆشەویستی  هەرێمی کوردستان دەکەین، ئەوانەی بە نیازن  بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان سەردانی ئێران بکەن، لەبەر هەبوونی هەندێک گرفتی تەکنیکی و ئیداری، لە ئێستادا ناتوانن بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان گەشتی وڵاتی ئێران بکەن.

ئێمە بە بەردەوامی لە رێگەی پەیوەندییەکانەوە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئێران لە گفتوگو داین بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکە و دانانی رێکار و میکانیزمێکی گونجاو تاکو گەشتیاران بە ئاسانی بتوانن بە ئۆتۆمبێلەکانی خۆیان هاتوچۆی وڵاتی ئێران بکەن.

بۆیە داوا لە هەموو گەشتیاران و هاووڵاتیانى بەرێزی هەڵگری پاسپۆرتی عیراقى دەکەین جارێ بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان سەردانی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران نەکەن بەمەبەستی گەشت کردن بۆ وڵاتی ئێران تاکو ئەم بابەتە رێکدەخرێت و پاشان ئاگاداری هەموو هاووڵاتیانی خۆشەویست دەکەینەوە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.