Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 08:26

چەکدارانی پەیەدە گەنجێکی دیکەیان له‌ کوبانێ ڕفاند

کوردستان TV
#7
100%

دوای ڕفاندن، ئەشکەنجەدان و کوشتنی گەنجێک بە ناوی ئەمین عیسا، چەکدارانی پەیەدە له‌ كوردستانی سووریا گەنجێکی دیکەیان له‌ كوبانێ رفاند و ئه‌شكه‌نجه‌یان داوه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌، ئۆسب بەرکل، چالاكوانی كوردی كوردستانی سووریا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، چەکدارانی پەیەدە وەک فشارێک لە دژی ئەو، ماوەی چوار رۆژە محەمەد سلێمانی ئامۆزایان رفاندووە.

ئۆسب بەرکل گوتیشی: بەهۆی ئەوەی ئەو رەخنە لە ئیدارەی پەیەدە دەگرێت، ئامۆزاکەیان رفاندووە و بە دڕندانەترین شێوە ئەشکەنجەیان داوە.

ئەو چالاکوانە ئاشکرایکردووه‌، کە چەکدارانی پەیەدە ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی زۆری محەمەد سلێمانیان داوه‌ و بۆ ون كردنی شوێنه‌واری ئەشکەنجەدانەکەی، ئامۆزاکەی ئەویان ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە.

ئۆسب برکل داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و رێکخراوە مرۆییەکان کردووە بەدواداچوون بۆ رەوشی مرۆیی گرتووخانە و رفێندراوەکان و کارە نامرۆییەکانی پەیەدە بکەن.

برکل ئاماژەی بەوەش کرد، کە شەش مانگ بەر لە ئێستا چەکدارانی پەیەدە هاووڵاتییەکی کوردی منبجیان بە هۆی کوڕەکەیەوە رفاند و ئەشکەنجەیان دا و پێشتریش له‌ كۆتایی حوزه‌یرانی رابردوودا گەنجێکی کورد بە ناوی ئه‌مین عیسا ئه‌مین، له‌دایكبووی ساڵی هه‌زار و نۆسه‌د و هه‌شتاو شه‌شی گوندی بێریكی سه‌ر به‌ ده‌رباسیه‌ لە كوردستانی سوریا، لە گرتووخانەی پەیەدە لە حەسەکە، گیانی لەدەست دا.

ئەمین عیسا، کە ماوەی بیست و حه‌وت رۆژ بوو لەلایەن چەکدارانی پەیەدەوە رفێندرابوو، بەشێوەیەکی دڕندانە ئەشکەنجە درابوو و بەهۆی ئەشکەنجەدانیشیەوە، گیانی لەدەست دا.

كوردستان TV

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.