Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 06:13

پۆلیسی هه‌ولێر: گەنجێک لەلایەن برایەکی خۆیەوە کوژرا

کوردستان TV
#7
100%

پۆلیسی هەولێر رایگه‌یاند: كەسێك لەلایەن برایەكی خۆیەوە لە كۆمەڵگای شاوێس كوژراوە و دەشڵێت، لەسەر كێشەی خێزانی بووە.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر هاتووه‌، ده‌ڵێت: ئەمرۆ 3:30 خولەکی عه‌سر لە کۆمەڵگەی شاویس سنوری شاری ھەولێر کەسێک بەناوی (س.ك.و) دەکوژرێت دەستبەجێ ھێزەکانی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و دەستیان بە لێکۆلینەوە کرد لەئەنجامدا دەرکەوت کە لەلایەن براکەیەوە کوژراوە بەناوی (ا.ک.و) ھۆکارەکەشی کێشەی خێزانی بووە.

پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگه‌یاندووه‌: ئێستاش پەراوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و فەرمانی دەستگیرکردنیش بۆ تۆمەتباری ناوبراو دەرچووە بەپێی ماددەی 405 .

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.