Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 14:26

لە پارێزگای ریزەی تورکیا بەھۆی بارانی بەخوڕەوە چەند رێگایەک داخران

 بارانی بە لێزمە تاکو ماوەیەکی دیکە بەردەوام دەبێت
کوردستان TV
100%

لە پارێزگای ریزەی تورکیا، بەھۆی بارانی بەخوڕەوە چەند رێگایەک داخران، زەوییە کشتوکاڵییەکان زیانیان بەرکەوت و چەند ناوچەیەکیش تووشی لافاو بوویەوە.

لە ئاکامی ئەو بارانە بە لێزمەیەی کە له‌ دوای نیوەڕۆی ئەمرۆ چوارشەممەوە شارەکە دووچاری بوویەوە، ئاوەڕۆکانی گەڕەکی ناوەندیی سەربە شارەدێی مادەنلی لە شارۆچکەی چایەلی گیران.

تیمەکانی ئیدارەی تایبەتی پارێزگاکە، جگە لە مادەنلی، کارەکانی پاککردنەوە و کردنەوەی ئاوەڕۆکانیان لە شارەدێی بویوککۆیی سەربە ھەمان شارۆچکەش دەستپێکرد.

بەھۆی زۆریی بارانەوە ئاوی چەمەکانی ئاشکلار و شاعیرلەری شارۆچکەکە زیادیكرد و بووه‌ لافاو. بەرپرسەکان، لە رێگەی پەیوەندیکردن بە موختارەکانەوە داوایان لە گوندنیشنانی لێواری چەمەکان کرد لە ماڵەکانیان نەچنە دەرەوە.

لە ئەنجامی رۆچوونی زەوی بەھۆی بارانی زۆرەوە لە شارەدێی بویوککۆی، خانوویەکی چۆڵکراو رووخا.

سەرۆکی شارەوانیی شارەدێی بویوککۆی، حەمزە ساروھان، لە لێدوانێکیدا ، ئاماژەی بەوە کرد کە رێگاکانی شارەدێکەیان داخراوە و ھەواڵی ئەوەیان پێگەیشتووە کە چەند ھاووڵاتییەک گیریان خواردووە.

ھاوکات بەھۆی بارانی بەخوڕ و ماوە ماوە درووستبوونی لافاوەوە، رێگاکانی گوندی ئیسڵاحییە سەربە شارۆچکەی گونەیسو و گوندی لەڤەنتی سەربە شارۆچکەی ھەمشین داخران.

ھەر بەھۆی بارانەوە، زەوییە کشتوکاڵییەکانی گوندی ئیشکڵیی سەربە شارۆچکەی ئاردەشین، دووچاری زیان بوویەوە.

تیمەکانی ئیدارەی تایبەتی پارێزگاکە و شارەوانی، بەھۆی بەردەوامبوونی باران و مەترسییەکانی رۆچوونی زەوی، ئۆتۆمبێلە قورسەکان بەکارناھێنن.

ئەوەش راگەیەندرا کە بارانی بە لێزمە تاکو ماوەیەکی دیکە بەردەوام دەبێت.

11223333

 

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.