Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 14:48

ئایا سووریا بۆته‌ مه‌یدانی تاقیکردنه‌وه‌ی چه‌کی وڵاته‌ زلهێزه‌کان ؟

به‌ته‌نها رووسیا زیاتر لە 320 جۆر چەکی له‌و وڵاته‌ تاقی کردووەتەوە
کوردستان TV
100%

وەزیری بەرگریی رووسیا، سێرگی شۆیگو رایگەیاند کە سوپای رووسیا لە ئۆپەراسیۆنەکانی سووریادا، زیاتر لە 320 جۆر چەکی تاقی کردووەتەوە. بۆته‌

سێرگی شۆیگو لە گوتارێکیدا کە لە کارگەی هێلیکۆپتەری رۆستڤێرتۆل لە شاری رۆستۆڤ-نا دۆنو پێشکەشی کرد، باسی لەو چەکانە کرد کە لە ئۆپەراسیۆنەکان لە سووریا بەکارهێنراون.

وەزیری بەرگریی رووسیا ئاماژەی بەوە کرد کە یەکێک لەو هێلیکۆپتەرانەی لەم کارگەیەدا دروستکراوە لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکانی سووریا پەرەی پێدراوە، بۆ ئەوەی ئۆتۆمبێلەکانی تەکنیکی سەربازیی پارێزراوبن پێویست بە سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانی درێژ مەودا هەبوو و رووسیاش بووە خاوەنی ئەوە.

سێرگی شۆیگو هەروەها جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە لە سایەی ئۆپەراسیۆنەکانی سووریادا، بوونەتە خاوەنی ئەو جۆرە چەکانە و گوتی: ''لە میانی ئۆپەراسیۆنەکاندا، زیاتر لە 320 جۆر چەک تاقیکراونەتەوە بە هێلیکۆپتەرەکانیشەوە''.

وەزیری بەرگریی رووسیا، ئەوەشی خستەڕوو کە بەشی چەک و ئامێری هاوچەرخ لە سوپای رووسیادا، سەدا 70یە و رایگەیاند ''ئەوە لەنێو هەموو سوپاکانی جیهاندا بەرزترین رێژەیە.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.