كتێبی "ڕاسی ناوچه‌ی له‌یلاخ" له‌لایه‌ن نووسه‌ری كورد "ئیبراهیم ئه‌حمه‌دی" وه‌كوو پڕۆژه‌یه‌كی توێژینه‌وه‌یی له‌لایه‌ن توێژینه‌وه‌ی كوردستانناسیی زانكۆی كوردستانه‌وه، چاپ و بڵاوكرایه‌وه..
ئه‌م كتێبه سێ به‌رگییه كه‌له 1700 لاپه‌ڕه‌یه، پێك هاتووه له چیرۆك و ئه‌فسانه‌گه‌لی ناوچه‌ی له‌یلاخ كه 337 چیرۆكی له خۆوه گرتووه كه بۆ وتنه‌وه‌ی ئه‌م چیرۆك و ئه‌فسانه‌گه‌له 106 حیكایه‌ت‌بێژ و ڕاست‌بێژیی ناوچه‌ی له‌یلاخ به‌شدارییان كردووه كه بوونه‌ته هه‌وێنێك بۆ به‌پێزتركردنی ئه‌م به‌رهه‌مه و گیانێكی دووباره به ڕۆحی فۆلكلۆری كوردیدا.
نووسه‌ر له پێشه‌كیی كتێبه‌كه‌دا ده‌ڵێت: "چیرۆك و ئه‌فسانه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی بیر و باوه‌ڕ، هیوا و ئاواته‌كانی خه‌ڵكن و سینگ به سینگ و به‌ره‌به‌ره گوێزراونه‌ته‌وه و پاڵپشتیی پته‌وی ئه‌ده‌بی ئاكاری و كۆمه‌ڵایه‌تین. ناوه‌رۆكیان پڕه له بنه‌ماكانی دۆستی و دادپه‌ره‌وه‌ری و ڕنگدانه‌وه‌ی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تین و كۆمه‌ڵێك جیهانبینی خه‌ڵكیان له‌نێو دڵی خۆیاندا حه‌شار داوه. هه‌ر به‌م هۆیه‌وه، له ڕوانگه‌ی جۆراوجۆره‌وه وه‌كوو ده‌روونناسی و جیاوازییه زمانییه‌كان و كۆمه‌ڵناسی، ده‌توانین لێكیان بده‌ینه‌وه".
هه‌روه‌ها، كلیلی دۆزینه‌وه‌ی باوه‌ڕه‌كان و فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌یین و له ڕاستیدا، چیرۆكه‌كان ناسنامه و شوناسی فه‌رهه‌نگیی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كن كه له خه‌ساری جۆراوجۆری شاڵاوی عه‌سكه‌ری و هزری توانیویانه خۆیان بپارێزن. له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌فسانه ده‌توانین ئاماژه به پاڵه‌وانه‌كان بكه‌ین كه بوونه‌وه‌ران، ئینسانه‌كان و خواژنه‌كانن. ڕووداوه‌كان له جیهانی ده‌ره‌وه‌ی ڕاستی ڕوو ده‌ده‌ن، شوێنی ڕوودان، كات و كه‌سایه‌تییه‌كان نه‌ناسراون و ڕوون نین و ڕوودانی ڕووداوه‌كانیش له ده‌ره‌وه‌ی لۆجیكن.
میتۆلۆژیا و ئه‌فسانه لێك‌چوونگه‌لێكیان له‌گه‌ڵ یه‌كدا هه‌یه و جیاوازیگه‌لێكیشیان هه‌یه. گرنگترین جیاوازییه‌كان باسی ڕوودان یان كاتی ئه‌وانه. میتۆلۆژیا له كات و زه‌مه‌نێكی بێ‌زه‌مه‌ندا ڕوو ده‌دات. واته، له قۆناخی پێش مێژوودا بیچمیان گرتووه. سه‌ره‌ڕای باسی كات و زه‌مه‌ن، میتۆلۆژیا به جۆرێك، په‌یوه‌ندییان به متافیزیك و خواوه هه‌یه.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.