وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، بێنی گانتز ئاماژەی بەوە کرد کە گەورەترین مەترسی بۆ ئیسرائیل ئەوەیە، ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.
بەپێی هەواڵێک کە لە رۆژنامەی یەدیعوت ئەحرۆنۆت-ی ئیسرائیلدا بڵاوکراوەتەوە، بێنی گانتز لە رێوڕەسمێکدا کە لە بنکەی سەربازیی دایان لە نزیک تەل ئەبیب بەڕێوەچووە، گوتارێکی پێشکەش کردووە و تیایدا باسی لەوە کردووە کە وڵاتەکەی رووبەڕووی کۆمەڵێک ئاستەنگ بووەتەوە و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بە گۆڕانکاریەکی رادیکاڵیدا تێپەڕیووە.
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، بێنی گانتز باسی لەوە کردووە کە ئەو ئاستەنگانە بریتین لە دابەشبوونی لوبنان، ئەو مەترسیانەی لە سووریاوە دێن و رۆڵی ئێران لەو رووداوانەدا.
بێنی گانتز هەروەها جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە پێویستە لە ئامادەباشیدابن بەرامبەر مەترسییەکان و رایگەیاند ''گەورەترین مەترسی کە رووبەڕووی بووینەتەوە ئەوەیە، ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی. جگە لە زیادکردنی هێزەکانمان، بژاردەیەکی دیکەمان نییە''.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.