كاتێك پشكنینی زه‌ردوویی ده‌نێرین بۆ منداڵی ساوا‌و ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌بینین ته‌نها پشت به‌ژماره‌ی ئه‌نجامه‌كه نابه‌ستین به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌ی بزانین زهردووییهكهی مه‌ترسیداره‌و پێویستی به‌چاره‌سه‌ر هه‌یه یاخود ته‌نها پێویستی به چاودێری و به‌دواداچوونی ڕۆژانه هه‌یه ئه‌وه ده‌بێت چه‌ندین زانیاری تر وه‌ربگرین پاشان هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ده‌كرێت.
هه‌ندێك له‌و خاڵانه ئه‌مانه‌ن:
1. ئایا ته‌مه‌نی ساواكه چه‌ند ڕۆژ یان چه‌ند كاتژمێره بێگومان ئه‌گه‌ر له (24) كاتژمێری یه‌كه‌می ته‌مه‌نی زه‌ردوویی هه‌بێت پێویسته چاره‌سه‌ری بكرێت و بخه‌وێندرێت له نه‌خۆشخانه.
2. ئایا به‌كاتی خۆی له دایك بووه‌یان پێش وه‌خته له‌دایك بووه كه مه‌ترسی زیاتره ئه‌گه‌ر پێش (37) هه‌فته له دایك بووبێت.
3. كێشی منداڵه‌كه چه‌نده (مه‌ترسی زیاتره ئه‌گه‌ر كێشی كه‌متر بێت له (2.5) كیلۆ.
4. جۆری خوێنی دایك و منداڵه‌كه (مه‌ترسی زیاتره ئه‌گه‌ر دایك جۆری خوێنی (O) بێت و منداڵه‌كه‌ی جۆری (O) نه‌بێت و هه‌ر جۆرێكی تر بێت، یاخود دایكه‌كه نێگه‌تیڤ بێت و منداڵه‌كه پۆزه‌تیڤ بێت ئه‌وا ئه‌گه‌ری زۆره زه‌ردوییه‌كه‌ی به خێرایی زیاد بكات.
5. هۆكاری بۆماوه‌یی له خێزانه‌كه بۆنموونه ئه‌گه‌ر له‌هه‌مان خێزان پێشتر منداڵێكی تریان زه‌ردوویی زۆر بووه یان خوێنی گۆڕاوه له‌به‌ر زۆری زه‌ردوییه‌كه‌ی.
6. بوونی هه‌ندێك نه‌خۆشی له منداڵه‌كه وه‌كو نه‌خۆشی پاقله، ته‌مبه‌ڵی ڕژێنی ده‌ره‌قی، یاخود بوونی هه‌وكردن له ساواكه وا ده‌كات زه‌ردوویی زووتر به‌رز ببێته‌وه.
7. بوونی هه‌ندێك نه‌خۆشی له دایكه‌كه وه‌كو نه‌خۆشی شه‌كره ئه‌گه‌ر به‌باشی كۆنتڕۆڵ نه‌كرابێت.
8. ئه‌گه‌ر زه‌ردوییه‌كه‌ی به‌خێرایی زیاد بكات زیاتر له (5) پله له ماوه‌ی (24) كاتژمێردا.
بۆ زیاتر به‌رچاو ڕوونی ئه‌گه‌ر دوو نه‌خۆش هه‌بێت به‌م جۆره بن:
1. یه‌كه‌میان: ته‌مه‌نی (3) ڕۆژه زه‌ردوویی (12) یه، به‌ڵام كێشی (2) كیلۆیه‌و به (32) هه‌فته له دایك بووه‌و دایكی خوێنی جۆری (O) پۆزه‌تیڤه، به‌ڵام منداڵه‌كه‌ی جۆری خوێنی (B) پۆزه‌تیڤه، ئه‌مه‌یان پێویسته له‌نه‌خۆشخانه بخه‌وێندرێت و چاره‌سه‌ر وه‌رگرێت.
2. دووه‌میان: به‌هه‌مان شێوه ته‌مه‌نی (3) ڕۆژه‌و زه‌ردوویی (12) یه، به‌ڵام كێشی (3) كیلۆیه‌و به (38) هه‌فته له دایك بووه دایكی خوێنی (A) پۆزه‌تیڤه، ئه‌مه‌یان ته‌نها پێویستی به چاودێری هه‌یه‌و پێویسته دوای (24) یان (48) كاتژمێر دووباره پشكنینی زه‌ردوویی بۆ بكرێته‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بكرێته‌وه.
(د. په‌روین موحه‌مه‌د ره‌سول – پزیشكی منداڵان)
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.