Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 01:56

خەسرۆ گۆران: پێموایە بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەمجارە وەک جاران بەرفراوان نەبێت

کوردستان TV
100%


 کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئامادەکاری تەواوی کردووە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران لە عێراق لە10ئۆکتۆبەری ئەمساڵ، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێ، پارتییش خەریکی ئامادەکارییە و لە ئێستا خەریکی دانانی بریکارەکانە.

خەسرۆ گۆران، بە ماڵپەڕیی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: خەریکی ئامادەکاری هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقین و، لە ئێستاشدا خەریکی دانانی بریکارەکانین، هەروەها بۆ ئەمجارە بازنەکان بچووک بوونەتەوە و بانگەشەی هەڵبژاردنیش لە  پارێزگاکان جارێ بەفەرمی دەستی پێنەکردووە، بۆ نموونە ناتوانی وێنە لەهەموو جێگەیەک هەڵبواسی، ئێستا هەولێر دوو بازنەیە و بازنەی رۆژئاوا و بازنەی رۆژهەڵات، ئەمانە جیاوازن و ناتوانن دەنگ بەیەکتر بدەن، بۆیە پێموایە بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەمجارە وەک جاران بەرفراوان نەبێت.

هاوکات، کۆمسیۆنی سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکان لە عێراق نزیکەی دەرۆژێک لەمەوبەر تیروپشکی دیاریکردنی ژمارەی کاندیدەکانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی دیاریکرد، ژمارەی 3هەزار و 244 کاندیدی بۆ بەشداریکردن لەهەڵبژاردنەکان پەسەند کرد و، 276 حیزب و 44 هاوپەیمانی لە پڕۆسەی هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمانی عێراق بەشدار دەبن.

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.