Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 05:44

کاره‌بای هه‌ولێر دوو ژماره‌ ته‌له‌فۆن به‌رده‌ست ده‌کات به‌دواداچوونی سکاڵای هاووڵاتیان

کوردستان TV
#7
100%

راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه‌، له‌ چۆنێتی به‌ده‌نگه‌وه‌ هاتنی سكاڵای هاووڵاتیان له‌باره‌ی پێوه‌ری زیره‌كه‌وه‌ دوو ژماره‌ ته‌له‌فۆن به‌رده‌ست ده‌كات.

به‌مه‌به‌ستی له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌ چۆنێتی به‌ده‌نگه‌وه‌ هاتنی سكاڵای هاووڵاتیان له‌باره‌ی پێوه‌ری زیره‌كه‌وه‌، ئه‌مڕۆ ئه‌ندازیار ئاسۆ ته‌ها سه‌رپه‌رشتیاری پێوه‌ری زیره‌ك له‌ سنووری پارێزگای هه‌ولێر، سه‌ردانی Call Ceenterی كرد كه‌ سه‌نته‌رێكه‌ تایبه‌ته‌ به‌ وه‌رگرتنی سكاڵای هاووڵاتیان له‌ رێگای په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنه‌وه‌.

جێی باسه‌ له‌م سه‌نته‌ره‌ دوو ژماره‌ به‌به‌رده‌وامیی كراوه‌ن و هاووڵاتیان له‌باره‌ی بوونی هه‌ر كێشه‌یه‌كی په‌یوه‌ست به‌ پیوه‌ری زیره‌كه‌وه‌ ده‌توانن په‌یوه‌ندی به‌م دوو ژماره‌ ته‌له‌فۆنه‌ی خواره‌وه‌ بكه‌ن بۆ به‌دواداچوون و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌یان، ژماره‌كان بریتین  له‌ ژماره‌كانی:

 07514663914  - 07514663915

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.