Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 06:06

تورکیا بڕیارێک له‌ باره‌ی پێدانی ڤیزا به‌ هه‌ڵگرانی پاسپۆرتی عێراقی ده‌دات

کوردستان TV
#7
100%

باڵوێزخانەی توکیا بڕیارێکی نوێ لەبارەی پێدانی ڤیزا بە هاووڵاتییانی عێراق و هەرێمی کوردستان، دەدات.

ئەمڕۆ هەینی باڵوێزخانەی تورکیا لە بەغدا لە راگەیەندراوێكدا، رایگەیاندووە: وڵاتەکەی لە رۆژی پێنجشەممە واتا دوێنێ چیتر کار بە ڤیزای ئەلیکترۆنیی جۆری ئێس ناکات.

ڤیزای ئەلیکترۆنیی جۆری ئێس بەو هاووڵاتییانە دەدرا، کە بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی سەردانی تورکیایان دەکرد.

بەپێی راگەیەندراوەکە، پێویستە ئەو هاووڵاتییانەی عێراق و هەرێمی کوردستان، کە دەیانەوێ بۆ چارەسەری تەندروستی سەردانی تورکیا بکەن، لە باڵوێزخانەی و کونسوڵخانەکان ڤیزای سەر پاسپۆرت وەربگرن.

لەبارەی ئەو کەسانەی ڤیزاکەیان وەرگرتووە، باڵوێزخانەی تورکیا رایگەیاندووە: ئەوان دەتوانن ڤیزاکەیان بەکار بهێنن، بەڵام چیتر ئەو جۆرە ڤیزایە بە هەڵگرانی پاسپۆرتی عێراقی نادەن.

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.