Erbil 38°C چوارشەممە 01 کانوونی دووەم 06:35

لیوا ته‌حسین خه‌فاجی: هه‌ماهه‌نگی نێوان هێزه‌ عێراقیه‌کان و پێشمه‌رگه‌ بووه‌ته‌ هۆکار بۆ که‌مبوونه‌وه‌ی هێرشه‌کانی داعش

کوردستان TV
#7
100%

فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی عێراق رایگه‌یاند: هه‌ماهه‌نگی نێوان هێزه‌كانی عێراق و پێشمه‌رگه‌ له‌ كه‌ركووك و نه‌ینه‌وا و دیاله‌ بووه‌ته‌ هۆكار بۆ كه‌مبونه‌وه‌ی هێرشه‌كانی داعش، به‌شێكیش زۆریش له‌ چه‌كداره‌كانیان ده‌ستگیركراون.

لیوا ته‌حسین خه‌فاجی وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان رایگه‌یاند: هه‌ماهه‌نگی نێوان هێزه‌كانی عێراقی فیدراڵ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ كاریگه‌ری زۆری هه‌بووه‌ له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی هێرشه‌كانی داعش له‌و ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم.

خه‌فاجی گوتیشی، ئه‌و ناوه‌نده‌ هاوبه‌شانه‌ی له‌نێوان سوپای عێراق و پێشمه‌رگه‌ له‌ كه‌ركوك و نه‌ینه‌وا و دیاله‌ كراونه‌ته‌وه‌، بوونه‌ته‌ هۆكاری كه‌مبونه‌وه‌ی روداوه‌كانی تیرۆر، جگه‌ له‌وه‌ش ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ چه‌كدارانی داعش له‌نێوان هه‌ردولا ده‌ستگیركراون.

لیوا ته‌حسین خه‌فاجی ئاشكرایكرد، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر داواكاری حكومه‌تی عێراق ئاماده‌یه‌ و له‌ڕووی هه‌واڵگری و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه‌ هاوكاری هێزه‌ ئه‌منیه‌كان بكات، به‌تایبه‌ت له‌ ناو كه‌ركوك و نه‌ینه‌وا و دیاله‌ هه‌ماهه‌نگیه‌كانیان زیاتر بكه‌ن بۆ له‌ناوبردنی تیرۆرستان.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.