له‌گه‌ڵ به‌رده‌وام بوونی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌دژی سیاسه‌ته‌كانی رژێمی ئێران كه‌بۆته هۆی ووشك كردنی سه‌رچاوه‌ی ئاوی ناوچه‌كه، ئێواره‌ی دوێنێ خۆپیشانده‌رێك له ئه‌هواز-ی سه‌ر به پارێزگای خوزستان له رۆژئاوای ئێران به ته‌قه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان كوژرا.
له‌مباره‌یه‌وه حه‌سه‌ن ڕازی، به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری ئه‌لئه‌حوازی بۆ ڕاگه‌یاندن و توێژینه‌وه ستراتیژیـیه‌كان به كه‌ناڵی ئه‌لحوڕڕه‌ی راگه‌یاندووه كه خۆپـیشاندانه‌كان له ڕۆژی پـێنجشه‌ممه‌وه چه‌ند شار و شارۆچكه‌یه‌كی گرتووه‌ته‌وه، له‌وانه ئه‌حواز و خه‌فاجیه و حه‌میدیه و محه‌مه‌ڕه و فه‌لاحیه.
حه‌سه‌ن ڕازی ده‌شڵێت: ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران به مه‌به‌ست سه‌رچاوه‌ی ئه‌و ئاوانه‌یان وشككردووه، تاوه‌كو خه‌ڵكی عه‌ره‌بی ناوچه‌كه ناچار بكه‌ن كۆچبكه‌ن و گۆڕانكاری دیموگرافی ڕووبدات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.