Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 14:35

هه‌وڵی دامرکاندنه‌وه‌ی ئه‌و ئاگره‌ ده‌درێت که‌ دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له‌ دارستانێکی مێرسین که‌وتووه‌ته‌وه‌

کوردستان TV
100%

له‌ زه‌مین و ئاسمانه‌وه‌ هه‌وڵی دامركاندنه‌وه‌ی ئه‌و ئاگره‌ ده‌درێت كه‌ له‌ دارستانی قه‌زای ئایدنجك له‌ پارێزگای مێرسین كه‌وتووه‌ته‌وه.

تیمه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌رده‌وامن له‌ هه‌وڵه‌كانیان بۆ دامركاندنه‌وه‌ی ئه‌و ئاگره‌ كه‌ دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له‌ دارستانی كزڵچارم له‌ ناوچه‌ی په‌مبه‌جیك كه‌وتووه‌ته‌وه‌.

به‌هۆی هه‌ڵكردنی تونده‌بایه‌كی به‌هێزه‌وه‌ به‌ زه‌حمه‌ت ئاگره‌كه‌ كۆنتڕۆڵ ده‌كرێت و تیمی په‌یوه‌ندیدار له‌ پارێزگاكانی دیكه‌یشه‌وه‌ هاتوون بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه‌.

به‌هۆی تاریكبوونی ئاسمان دوێنێ هه‌لیكۆپته‌ره‌كان له‌ هه‌وڵه‌كانیان بۆ دامركاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ وه‌ستان و له‌گه‌ڵ كازیوه‌ی به‌ربه‌یانیشدا ده‌ستیان كرده‌وه‌ به‌ كاره‌كانیان بۆ دامركاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌.

22

 

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.