Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 14:44

پشتیوانی جه‌ماوه‌ری ئاکه‌په‌ که‌مبووه‌ته‌وه‌

ئه‌ندامێكی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی ئاكه‌په‌ بۆ جاری یه‌كه‌م دانی به‌ كه‌مبوونه‌وه‌ی پشتیوانی جه‌ماوه‌ریدا نا
کوردستان TV
100%

ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی ئاكه‌په‌ و په‌رله‌مانتاری پێشووی دیلۆكی ئاكه‌په‌ شامیل ته‌یار له‌سه‌ر حه‌سابی خۆی له‌ تۆڕۆ كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر په‌یامێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه‌.

شامیل ته‌یار له‌و په‌یامه‌ كۆرته‌ی خۆیدا باسی له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی 5 ساڵی رابردوودا پشتیوانی جه‌ماوه‌ری ئاكه‌په‌ به‌ رێژه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌م بووه‌ته‌وه‌ و وه‌كو جاران جه‌ماوه‌ر پشتیوانی له‌ ئاكه‌په‌ ناكات.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ به‌ گوێره‌ی ئه‌نجامی دوایین راپرسییه‌كانی ده‌زگا وناوه‌نده‌كانی راپرسی، له‌ ماوه‌ی 5 ساڵی رابردوودا به‌ تایبه‌تی له‌م دوو ساڵه‌ی دواییدا به‌ هۆی قه‌یرانی دارایی، گرانی، بێكاری و گوشاره‌كانی حكوومه‌ت بۆ سه‌ر خه‌ڵك به‌ تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی ره‌خنه‌ له‌ ئاكه‌په‌ و سه‌ركرده‌كانی ده‌كه‌ن، به‌ رێژه‌ی سه‌دا 5 تا سه‌دا 8 پشتیوانی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك بۆ ئاكه‌په‌ كه‌می كردووه‌.

ئه‌رده‌لان گۆران

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.