Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 06:15

بەشێکی تر لە هاوکاری لۆجستی هاوپەیمانان گەیشتە دەست هێزەکانی پێشمەرگە

کوردستان TV
#7
100%

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە هاتووه‌ ده‌ڵێت: بەشێکی تر لە هاوکاری لۆجستی هاوپەیمانان گەیشتە دەست هێزەکانی پێشمەرگە.

رۆژی 15/7/2021، بە سەرپەرشتی وەزارەتی پێشمەرگە و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، بەشێکی تر لە هاوکاریەکانی هاوپەیمانان گەیشتە دەست هێزەکانی پێشمەرگە، کە پێکهاتوون لە کەلوپەل و کەرەستەی لۆجستیی سەربازی.

ئەم هاوکاریانە لە چوارچێوەی ئەو کۆمەک و هاوکاریانە دێت، کە وڵاتانی ناو هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەدژی داعش بۆ هێزەکانی پێشمەرگەیان دابین کردووە.

وا بریارە، ئەو کۆمەک و هاوکاریانەی هاوپەیمانان بەردەوام بن، تاوەکو تەواوی لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە پڕچەک بکرێن بە کەرەستەو کەلوپەلی نوێی سەربازی سەردەمیانە.

شایانی باسە ئەم پڕۆگرامی هاوکاری و پڕچەککردنەی لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە لە ساڵی 2014 دەستی پێکردووە و بەردەوام هێزەکانی هاوپەیمانان کۆمەک هاوکاری پێشمەرگەیان کردووە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.